شۆڕش لێرەوە دەستی پێ کرد

کۆبانێ لانکەی شۆڕشی ١٩ـی تەمووزە، لە ساڵی ٢٠١٤ بووە سیمبوڵێکی جیهانیی بۆ تێکۆشانی دیموکراتیی دژی سیستەمی هەژموونگەرایی.

کاتێک سالێ ٢٠١٠ بەهاری گەلان لە هەرێمەکانی ڕۆژهەڵاتی ناویین، لە تونس و میسرەوە بزیسکەی دا، جا زەمینەش بۆ شۆڕشی سووریا خۆش بوو، لە ساڵی ٢٠١١ لە هەموو پارێزگاکانی سووریا سەرهەڵدان دەستی پێ کرد، بڵێسەی ئەم شۆڕشەش لە ١٩ـی تەمووزی ٢٠١٢ لە کۆبانێەوە هەڵگیرسا، لی ئامانجەکانی جیاواز بوون.

لە ئاداری ٢٠١١ـدا بزووتنەوەیەک لە سووریا دەستی پێ کرد، لە سەرپاکی پارێزگاکانی سووریا ڕێپێوان بە بانگەوازی 'هەڵوەشاندنەوەی ڕژێم؛ جا بەبێ ئەجیندایەکی ڕوون، دەستی پێ کرد،

لە ڕۆژئاوا دۆخەکە جیاواز بوو، شۆڕش لە سەر بنەمایەکی شۆڕشگێڕیی و فەلسەفیی بانگەوازی گۆڕینی ڕژێمی دەکرد.

.

ساڵی ٢٠٠٤ سەرهەڵدانی قامیشلۆ دژی دەسەڵاتی بەعس دەستی پێ کرد، ئەمەش زەمینەیەک بوو بۆ شۆڕشی ١٩ـی تەمووزی ٢٠١٢

شۆڕش لە کوێوە دەستی پێ کرد

کاتێک گەل سەرپاکی هێزە ئەمنییەکان و ناوەندەکانی حزبی بەعسیان لە کۆبانێ دەرپەڕاند، شۆڕش بزیسکەی دا.

شۆڕش لە کۆبانێ لە باڵەخانەی حزبی بەعسەوە دەستی پێ کرد، گەل لقوپۆپەکانی حزبی بەعسیان ناچار کرد خۆیان بەدەستەوە بدەن و شارەکە جێ بهێڵن، هەروەها بینای ناوەندی ڕۆشنبیریی و هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و سەرایا و وەقفی جووتیاران و بینای بەڕێوەبردنی هەڕیمەکە و بینای دەزگای  لەشکریی و دامودەزگا گشتییەکانی جووتیاران و بەڕێوەبردنی دارایی و زیندان و چەندین ناوەندی تر ئازاد کردان.

باڵاخانەی حزبی بەعس لە کۆبانێ هێمای دەسەڵاتی ناوەندیی بوو، پاش شۆڕش ئەم باڵاخانەیە بووە ناوەندی ڕێوەبەری خۆسەری کانتۆنی کۆبانێ. باڵاخانەکانی تریش گۆڕان بۆ ناوەندی خزمەتگوزاریی و پەروەردەیی گەل

ڕێبەر عەبدووڵا ئۆجالان لە تەمووزی ١٩٧٩ تورکیای جێ هێشت و ڕۆشتە کۆبانێ، لەم شارەوە میژووی گۆڕانکاریی دەستی پێ کرد، پاش کۆبانێ، گەل لە عفرین و قامیشلۆ و حەسەکە دامودەزگاکانی بەشاریان لە شارەکانیان دەرپەڕاند و خۆیان ڕێک خست.

کۆبانێ لانکەی شۆڕشی ١٩ـی تەمووزە، لە ساڵی ٢٠١٤ بووە سیمبوڵێکی جیهانیی بۆ تێکۆشانی دیموکراتیی دژی سیستەمی هەژموونگەرایی.

لە ئەیلوولی ٢٠١٤ چەتەکانی داعش بە پشتگیریی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی تورکیا هاشاوڵی کۆبانێیان دا، پاش ئەمە ڕێبەر عەبدووڵا ئۆجالان سەفەربەریی ڕاگەیاند، بە سەدان کیژ و کوڕی کورد ڕوویان کۆبانێ کرد، هەروەها کوردان لە هەموو پارچەکان و گەنجان لە وڵاتە جیاوازەکان بەرخۆدانێکی میژووییان دەست پێ کرد، سەرەنجام بۆ یەکەم جار داعش تێک شکا.

پاش ئەم سەرکەوتنە پڕۆژەی ڕێوەبەرێتیی خۆسەر تەشەنەی سەند، لە کۆبانێوە بۆ عەفرین و لە جزیرەوە بەرەو دەوروبەری ڕەقە و تەبقا و مەنبەج و دێرزۆر و گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب چوو.

نەک هەر ئەمە، بەڵکوو ئەو شۆڕشەی لە بەردەم باڵاخانەیەکی کۆبانێ بزیسکەی سەند، کارێکی کردووە کە گەلی پارێزگای سوەیدە لە باشووری سووریا چەندین جار خۆنیشاندان ڕێک بخەن و داوای شێوازی  ڕێوەبەری خۆسەر هاوشێوەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بکەن. 

هـ . ب