شۆڕشگێڕ و ڕۆژنامه‌نووس.. ئاڤرین مه‌عسوم
ئاڤرین مه‌عسوم (بێریڤان مسته‌فا)، بووه ڕۆژنامه‌نووسی ڕێگای گواستنه‌وه‌ی ڕاستی و ناوی خۆی له لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری ژناندا نه‌خشاند، ئه‌وه‌ش وایكرد هه‌زاران ژنه ڕۆژنامه‌نووس ڕێچكه‌كه‌ی بگرنه‌به‌ر.
ئاڤرین مه‌عسوم (بێریڤان مسته‌فا)، بووه ڕۆژنامه‌نووسی ڕێگای گواستنه‌وه‌ی ڕاستی و ناوی خۆی له لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری ژناندا نه‌خشاند، ئه‌وه‌ش وایكرد هه‌زاران ژنه ڕۆژنامه‌نووس ڕێچكه‌كه‌ی بگرنه‌به‌ر.
ئاڤرین مه‌عسوم، ساڵی ١٩٩٥ له لیبیا له‌دایكبوو، به‌ڵام دوای له‌دایكبوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان عه‌فرین. ئاڤرین كه بچوكترین ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بوو، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی وڵاتپارێز، به كلتووری ڕه‌سه‌نی كورده‌واری، له گوندی عه‌قیبه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین گه‌وره بووه.
"شۆڕش له ناخی ئاڤریندا بوو"
ڕه‌جه‌ب مسته‌فا، باوكی ئاڤرین باسی منداڵی كچه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كچێكی بچوك بوو، به‌ڵام ژیانی وه‌ك شۆڕشێك وابوو. ئاڤرین بچوكترین ئه‌ندامی بنه‌ماڵه بوو. هه‌میشه حه‌زی ده‌كرد له ژیانیدا گۆڕانكاری دروست بكات، هه‌ربۆیه هه‌موو كات پێم ده‌وت ژیانت به‌رده‌وام شۆڕشه. دوای ئه‌وه‌ی پۆلی ٩ی ته‌واو كرد، ده‌ستی به فێربوونی زامانی كوردی كرد، كه هاوكات شۆڕشی رۆژئاوای كوردستانیش ده‌ستیپێكرد. پاش ماوه‌یه‌كی كورت ئاڤرین له گوندی عه‌قیبه بوو به مامۆستای زمانی كوردی و ده‌یان كه‌سی فێری زمانی كوردی كرد. له‌گه‌ڵ خرۆشانی شه‌پۆله‌كانی شۆڕش له ساڵی ٢٠١٢، شه‌هید ئاڤرین به‌شداری ڕاگه‌یاندنی كرد. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوندی عه‌قیبه هه‌موو كات ڕووبه‌ڕووی هێرشی جۆراجۆر ده‌بوو، به هاوكاری خه‌ڵكی گونده‌كه، به‌رگریان له ناوچه ده‌كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چووه نێو ریزه‌كانی ئاسایش ناوخۆوه. هه‌ر كارێك كه داوا لێده‌كرا، نه‌یده‌گوت نازانم، ده‌یگوت فێر ده‌بم".
"ئاڤرین به دڵخۆشیه‌كی گه‌وره‌وه بڕیاری به‌شداریكردنی دا"
ئاڤرین ژنێكی پڕ وزه بوو، كه له هیچ شوێنێكدا قه‌تیس نه‌ده‌ما، هه‌ر بۆیه بڕیاریدا ببێته جه‌نگاوه‌ری شۆڕشی ڕۆژئاوا. باوكی ئاڤرین به‌مشێوه‌یه باسی ئه‌و ساتانه ده‌كات، "ڕۆژێك هاته‌وه ماڵه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ماڵئاواییمان لێ بكات و وتی: ئێمه ده‌ڕۆین، له گوندی باسوت كارێكمان هه‌یه. كاتێك گه‌یشته شوێنی خۆی، ته‌له‌فۆنی كرد و وتی: "به‌شداری په‌روه‌رده ده‌كه‌م". ئه‌و كاته ناسیم. پێم وت تا نه‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ ماڵ، هیچ هه‌نگاوێك مه‌نێ. ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خاوه‌ن بڕیاری، بگه‌ڕێوه بۆ ماڵه‌وه و له‌به‌رده‌ممان بڵێ ده‌مه‌وێت به‌شداری ڕیزی شۆڕشگێڕان بكه‌م. له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی ئاهه‌نگێمان بۆ سازكرد و به خۆشحاڵییه‌كی زۆره‌وه ئاڤرینمان به‌ڕێكرد".
ساڵی ٢٠١٤ ئاڤرین مه‌عسوم، به خواستێكی گه‌وره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ڕووناكی بۆ ژنان و كۆمه‌ڵگا له عه‌فرینه‌وه وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكی ئاپۆیی له هێڵی ژنانی ئازاد دا، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان جارێكی دیكه به‌شداری له خه‌باتی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد‌دا كرد. به بوێری، خۆڕاگری و ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه به‌دوای ڕاستییه‌كاندا ڕۆیشت و ڕاستی داعش و هێزه شوێنكه‌وتووه‌كانی بۆ هه‌موو جیهان راگه‌یاند. وێنه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له كۆیلایه‌تی ڕزگاریان ده‌بوو، بڵاوده‌كرده‌وه، بووه چاوی ڕاستیه‌كان و هه‌موو جیهانی له‌باره‌ی ڕاستییه‌كانه‌وه تێگه‌یاند.
ئاڤرین تا ساڵی ٢٠٢٠ له نێو كار‌و چالاكییه‌كانی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌ژه، له‌وانه‌ش قۆناغی شه‌ڕی عه‌فرین به‌شداربوو. هه‌رچه‌نده قۆناغی شه‌ڕ زۆر قورس بوو، به‌ڵام بۆ گه‌یاندنی ڕاستیه‌كان هه‌موو كات له تێكۆشان و هه‌وڵدان به‌رده‌وام بوو.
له به‌رخۆدانی سه‌رده‌مدا بووه شوێنكه‌وتووی ڕاستیه‌كان
بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستی داگیركاری تورك و چه‌ته‌كانی و به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به جیهان و گه‌لان نیشان بدات. له ساته‌كانی به‌رخۆدانی سه‌رده‌مدا، ئاڤرین مه‌عسوم له دژوارترین به‌ره‌كاندا به‌شداریكرد، له مانگی یه‌كه‌می ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی عه‌فرین، ئاڤرین به گیانبازییه‌كی گه‌وره و به ڕه‌نج، مۆڕاڵ و به‌رخۆدانێكی بێهاوتا له به‌رامبه‌ر داگیركاری وه‌ستایه‌وه و هه‌موو ڕۆژێك به كامێراكه‌ی گورزی قورسی له سوپای تورك، چه‌ته‌كانی نوسره، داعش و قاعیده ده‌دا.
ڕۆژی ٢٧ی كانوونی دووه‌م ٢٠١٨، ئافرین و هاوڕێكه‌ی شۆڕش عامودێ له شه‌ڕێكی دژوار‌دا، به برینداری له ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌ستی دوژمن مانه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌یانه‌وه به‌رده‌ست نه‌كه‌وت، هه‌واڵی شه‌هیدبوونیان ڕاگه‌یه‌ندرا و مه‌راسیمێكی گه‌وره‌یان له عه‌فرین بۆ سازكرا. دوای ٢٦ ڕۆژ له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی هێزه‌كانی یه‌په‌گه، ئاڤرین و هاوڕێكه‌ی ڕزگار كران و دوای ماوه‌یه‌ك گه‌ڕایه‌وه بۆسه‌ر كار و چالاكییه‌كانی.
ئاڤرین تێكۆشانی خۆی به ڕۆژئاوای كوردستان قه‌تیس نه‌كرد. چه‌ك و كامێراكه‌ی هه‌ڵگرت و ساڵی ٢٠٢٠ ڕووی له چیاكانی كوردستان كرد. دوای په‌روه‌رده، له نێو به‌شی ڕاگه‌یاندنی یه‌ژاستار دا درێژه‌ی به خه‌باته‌كه‌ی دا. به‌و ئه‌زموونه‌ی كه ساڵانێك له به‌ره‌كانی شۆڕش به‌ده‌ستی هێنابوو، ڕوویكرده گۆڕه‌پانی مه‌تینا و له جه‌نگی خابور ڕۆڵێكی مێژووی گێڕا.
باوكی ئاڤرین له‌باره‌ی دوایین دیداری له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی وتی: ڕۆژێك ئاڤرین له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی هات و وتی: باوه‌كه گیان ده‌مه‌وێت برۆم بۆ قه‌ندیل، جارێكی دیكه پیرۆزباییم لێ‌كرد و پێم وت: سه‌فه‌رت سه‌لامه‌ت بێ و سڵاو له هه‌موو هه‌ڤاڵان بكه".
ڕۆژی ١٦ی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠٢٣، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له‌سه‌ر شه‌هیبوونی كادره پێشه‌نگه‌كانی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار له نێویاندا شه‌هید ئاڤرین مه‌عسوم ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ناسناو: ئاڤرین مەعسوم
ناو و پاشناو: بێریڤان مستەفا
شوێنی لە دایکبوون: عەفرین
دایک-باوک: فەتحیە-ڕەجەب
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ / هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا
ژ.ن