"شۆڕشی ١٩ ی تەمموز وەڵام بوو بۆ پەیماننامەی لۆزان"

گەلی کانتۆنی عەفرین و شەهبا لە ساڵیادی پەیماننامەی لۆزان ڕژانە گۆڕەپانەکان، دووپاتیان کردەوە پاراستنی دەسکەوتەکانی شۆڕشی ١٩ ی تەمموز هەموو ڕێککەوتنە دژەکان هەڵدەوەشێنێتەوە.

لە ساڵیادی پەیماننامەی لۆزان، پەیەدە لە کانتۆنی شەهبا خۆپیشاندانێکی ڕێکخست بە درووشمی "جێبەجێکردنی ڕێبازی نەتەوەی دیموکراتیک شکست بە لۆزان دەهێنێت".

خۆپیشاندانەکە بە بەشداری سەدان کەس لەبەردەم نەخۆشخانەی ئەڤرین دەستیپێکرد، تێیدا لافیتەکان بەرزکرانەوە بە درووشمی "نا بۆ پەیماننامەی لۆزان"، لەگەڵ گوتنەوەی درووشمەکانی "بڕوخێت پیلانگێڕی نێودەوڵەتی" و "بمرێت خیانەتی" و "ئازادی بۆ ڕێبەر".

پاش گەیشتن بە کەمپی بەرخۆدان، خۆپیشاندەران خولەکێک بە بێدەنگی وەستان، پاشان بەناوی پەیەدە لە کانتۆنی شەهبا و عەفرین، مەنان سلێمان، پەیماننامەی لۆزانی شەرمەزارکرد و گوتی: "نا بۆ لۆزانێکی نوێ، نا بۆ دابەشکردنی کوردستان".

لە درێژەدا گوتی: "ئەم پیلانگێڕییە سەلمێنەری دژایەتی کورد و نەبردنە سەری بەڵێنەکانە بەرامبەر کورد، چیتر قبووڵ ناکرێت".

دووپاتی کردەوە، پێویستە دەسکەوتەکانی شۆڕشی بپارێزرێن، گەلی کورد دەتوانێت هەموو ڕێککەوتنە نەیار و دژەکان هەڵوەشێنێتەوە.

لای خۆیەوە، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا، فەریدە یەعقوب، گوتی: "دەوڵەتانی زلهێز دژی ئازادی گەلی کورد وەستانەوە، هێڵی خیانەت وەک خەنجەرێک هێشتا لە جەستەی گەلی کورد ماوە، ئامانجی پەیماننامەی لۆزان قڕکردنی کورد بوو".

لەکۆتاییدا گوتی: "هێرشەکان دژمان ناوەستن، دژی چاند و شارستانیەت و مێژوومان شەڕدەکەن، بە هەموو ئامرازێک دەیانەوێت مێژوومان بشارنەوە، بەڵام بە هەستانەوەی تەڤگەری ئازادی کوردستان، هەموو پیلانەکانیان شکستی هێنا، شۆڕشگێڕانی ئەم تەڤگەرە، خۆیان دەکەنە فیدای گەلی کورد".

خۆپیشاندانەکە بە درووشمی "بەرخۆدان ژیانە" کۆتایی هات.