"شۆڕشی ڕۆژئاوا بە ناوی یەپەژەوە دەگاتە مانا ڕاستەقینەکەی"

فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، بەبۆنەی یازدەهەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە، دەڵێت: "بەردەوام شوێنکەوتەی بەها پیرۆزەکانمان دەبین لەپێناو ئازادی گەلەکەمان و درێژە بە تێکۆشان دەدەین لەپێناو پاراستنی شۆڕش".

فەرماندەیی گشتی یەپەژە، بەبۆنەی یازدەهەمین شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. ڕایدەگەیەنێت، تێگەیشتنی شۆڕشی گەل لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە پێشەنگایەتی ژنان، ژیانێکی نوێی خوڵقاند. هەروەها ئاماژە دەکات بەوەی کاتێک هەرێمەکە کەوتە قەیرانەوە بەهۆی سیاسەتی ڕژێمی بەعس و زلهێزەکان، دەرفەت ڕەخسا تا گەل بڕیار لە چارەنووسیان بدەن، دەڵێت: "لەسەر ئەم بناغەیە، بە ڕەنج و تێکۆشانێکی زۆر، بڕیارماندا بە دامەزراندنی سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک. بە هێزی خۆپاراستن و باوەڕمان بە ژیانی ئازاد و بەبێ هانابردن بۆ هیچ هێزێکی تر، وردە وردە خاکەکەمان پاراست دژی دەسەڵات و هێرشەکان و هەموو سیاسەتەکانی قڕکردن".

"شۆڕشی ڕۆژئاوا بەناوی یەپەژەوە دەگاتە مانا ڕاستەقینەکەی"

یەپەژە ئاماژە بەوە دەکات، لە هەموو شۆڕشەکانی جیهاندا، بۆ ئەبەد بەرژەوەندی گەلان و جڤاکەکان نەپارێزراوە، دەڵێت: "بەڵام شۆڕشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پارادایمی جڤاکی ئیکۆلۆژیک و دیموکراسی و ئازادی ژنی کردە بناغە، هەر بۆیە تێگەی شۆڕش لە جوگرافیەکەمان ڕاستەقینە و پڕ مانایە. لەسەر ئەم بناغەیە، یەپەژە وەک هێزێکی سەرەکی و بەدڵێکی نەبەزەوە، بەرپرسیارێتی پاشەڕۆژێکی ئازادی بۆ جڤاک گرتە ئەستۆ. سەرەتا، سەرەتا ژنان لەنێو YXK-YPG ڕۆڵێکی مەزنیان گێڕا لە ڕێکخستنی ژنان و گەل، هاوکات ڕێچەیەکی دروستی بەخشییە هێزەکانمی خۆپاراستن بۆ تێکۆشان لەپێناو بەرژەوەندییەکانی گەل. بێگومان هەبوونی یەپەژە لەنێو هێزەکانی خۆپاراستن بووە پارادایم. لەم شۆڕشەی ڕۆژئاوا بینیمان، ئەگەر هەماهەنگی ڕاستەقینەی نێوان ژن و پیاو هەبێت، ئەوکات بەڕاستی شۆڕشەکان دەچنە خزمەتی گەلەوە. هاوکات شۆڕشەکە گوزارشتی کرد لە ژیانێکی هاوسەنگ و ئازادی جڤاک. لەم شۆڕشەدا، ژن دووبارە مانای هەبوونی ڕاستەقینەی دۆزییەوە کە پیاوە دەسەڵاتخوازەکان بۆ ماوەی هەزاران ساڵ لێیان دزیبوو. هەروەها تێکۆشانێکی بێ وێنەی پیشاندا دژی داگیرکەر و هێرشەکان لە چوارچێوەی هێڵی خۆپاراستن، لەڕێگەی ڕێکخستنی گەل و پەروەردەکردنیان و پەرەپێدانی خۆیان لە بواری سەربازی. هەبوونی ژن لە گۆڕەپانی شەڕ پەرەی پێدرا لەسەر بناغەی بەهاکانی جڤاک و پاراستن. شەڕڤانانی یەپەژە بەرگریان کرد لە ناسنامەی گەلەکەیان و بنەچە و زمان و چاند و ئیرادەی ئازادی خۆیان لە سەنگەرەکاندا بەگوێرەی پێوەرەکانی شەڕی گەل لەسەر بناغەی ئەم بەهایانە. بەم هۆیەوە، شۆڕشی ڕۆژئاوا بەناوی یەپەژەوە گەیشتە مانا ڕاستەقینەکەی".

"شۆڕشەکە بە یەکێتی گەلان پێکهات"

یەپەژە ڕایگەیاند، دژی هەموو پێشێلکاری و سیاسەتەکان دەوەستێتەوە بۆ وێرانکردنی ئیرادەی ئازادی گەلەکەمان، یەپەژە درێژە بە تێکۆشان دەدات وەک هێزێکی سەرەکی، دەڵێت: "١١ ساڵ بە تێکۆشان و بەرخۆدان و قارەمانێتی  و فیداکاری تێپەڕی. بێگومان لەمیانی ئەزموونەکەماندا، گەلەکەمان هەمیشە لەگەڵمان بووە. شۆڕشەکە بە یەکێتی گەلان پێکهات. بەم هۆیەوە، ڕۆحی یەکێتی گەلان یەکلاکەرەوەیە بۆ مانەوە و بەردەوامی شۆڕشی ڕۆژئاوا.

بەردەوام شوێنکەوتەی بەها پیرۆزەکانمان دەبین لەپێناو ئازادی گەلەکەمان

چەندین فەرماندەی پێشەنگ و شەڕڤانی هێژامان گیانی خۆیان کردە قوربانی شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا. ئێمە وەک یەپەژە، بەردەوام شوێنکەوتەی بەها پیرۆزەکانمان دەبین و درێژە بە تێکۆشان دەدەین لەپێناو بەردەوامی شۆڕش و ئازادی گەلەکەمان. بەم پێیە، ڕۆژی ١٩ ی تەمموز، شۆڕشی ژن و گەلان، لە گەلانی هەرێمەکە و هەموو جڤاکە ئازادیخوازەکان پیرۆزدەکەین".