شەڕڤانانی قەسەدە بارەگاکانی سوپای تورکی داگیرکەریان لە نزیک عەین عیسا بۆردومانکرد
هێزەکانی قەسەدە لە گوندی سەیدا و میشێرفێ لە عەین عیسا بارەگاکانی سوپای تورکی داگیرکەریان بۆردومانکرد.
هێزەکانی قەسەدە لە گوندی سەیدا و میشێرفێ لە عەین عیسا بارەگاکانی سوپای تورکی داگیرکەریان بۆردومانکرد.
هێزەکانی قەسەدە وەڵامێ هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، بۆ سەر عەین عیسا دایەوە و لە گوندەکانی سەیدا و میشێرفەوە بارەگای داگیرکەریان کردە ئامانج. ئەو بارەگایانە، کە کرانە ئامانج ئاگر و دوکەڵیان لێ بەرزبوویەوە.
لە لایەکی ترەوە و لە بەردەامیی هێرشەکاندا، دەوڵەتی تورک هەندێک لە ناوەندەکانی حکومەتی سوریای بۆردومانکرد.
هاوکات بۆردومانی دەوڵەتی تورک لە دژی دەورووبەری عەین عیسا، رێگای ئێم ٤ و گوندەکانی ئەو ناوچەیە بەردەوامیی هەیە.
ژ.ت