بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان، لە هەموو جێگایەکی جیهاندا چالاکی ئەنجام دەدرێت. لە وڵاتێکدا کە شۆڕشی ژن تێدا سەریهەڵدا واتا لە جوگرافیای باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەو بۆنەوەیەوە چالاکی ئەنجام دەدرێت. بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەژە) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) و بریندارانی شەڕ نرخاندیان بۆ ئەم ڕۆژە کرد.
'بۆ ئەوەی مێژوو ڕونبێتەوە دەبێت ژن خاوەنداری لە کاری خۆی بکات'
شەڕڤانی یەپەژە کە لە هەمان کاتدا کەم ئەندامی شەڕەیشە مزگین ئیدریس، باسی لە گرنگی ٨ی ئادار کرد و وتی: "٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنە. پێش هەموو شتێک بە ڕێزدارییەوە یادی شەهیدانی ژن دەکەمەوە، پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە لەو ژنانە کە تێکۆشان ئەنجام دەدەن و ئەو ژنانەی دەڵین 'بێگومان سەردەکەوین' دەکەم. دەبێت ژنان ئەوە بزانن بە ئاسانی ٨ی ئادار قبوڵنەکراوە. لە ساڵی ١٨٥٦ لە نیۆرک ١٢٩ ژن سوتێنران. بۆ ئەم تێکۆشانە بەسەدان ژن گیانی خۆی فیدا کردوە. بۆ من مانایەکی جیاوازی هەیە. چەندین قوربانی و کاری مەزن کراوە.٨ی ئادار سەر لەنوێ هۆشیاربوونەوە و گەڕانەوەیە بۆ ئامارگی (گەڕانەوە بۆ دایک و ئازادی). هەر وەک ڕێبەرمان دەڵێت 'نەک تەنها ٨ی ئادار، دەبێت هەموو ڕۆژێک ببێە ڕۆژی ژنان' بۆئەمەش پێویستی بە تێکۆشانی ژنان هەیە. هەر لەبەر ئەمەیە سیستەمی هەژموونخواز دەیەوێت لە یەک ڕۆژدا ژنان سنوردار بکات و تێکۆشانی ژن لاوازبکات. دەیانەوێت وەک ئەوەی منداڵێک بخەڵەتێنن، تێکۆشانی ژنیش بەم شێوە بخەڵەتێنن."
شەڕڤانی یەپەژە ئاماژەی بەوەدا بۆئەوەی مێژوو ڕنبێتەوە دەبێت ژنان بە کاری خۆیان هەستن و وتی: "بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە باوەڕدەکەم ئەمە دروست ببێت. لەبەرئەوەی بەرخۆدانی ژن بەرخۆدانێکی مێژوویە و ژن تێکۆشانی خۆی بۆ ڕونکردنەوەی مێژوو بەردەوام دەکات. ئەم پێشەنگایەتیە بە تایبەت یەپەژە لە ئەستۆی خۆیگرتوە.نمونەی ئەم شۆڕشە لە ڕۆژئاوای کوردستان پێکدێت. چەندین ژنی شۆڕشگێڕ وەک ئارین، ئاوێستا، زەهرا، سۆرخوێن، ئازادی بەبێ ترس و قارەمانێتیەوە پێشانگایەتی ئەم شۆڕشەیان کردوە. لە کەسێتی ئەواندا بزوتنەوەی ئازادی بە هێزبوو. ڕوناکی خۆیان دا بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە شۆڕشی 'ژن ژیان ئازاد' دا دەنگیان دایەوە، ئەم دەنگەش لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە. هەر وەک ڕێبەرێتیمان ئاماژەی پێکردوە "سەدەی بیست و یەک دەبێتە سەدەی ژن" لەبەر ئەوە ٨ی ئادار لێپرسینەوەیە لە باوکسالاری و گەڕانەوەی ئامارگیە."
'بە فکری ڕێبەر ئاپۆوە، ژنان زیاتر لە ئازادی نزیکبنەوە'
شەڕڤانی یەپەگە و کەم ئەندامی شەڕ لالێش ئێزیدی، ئاماژەی بەوەدا لە نێوان ژن و ڕیبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالاندا پەیوەندیەکی بەهێز هەیە و بەم شێوە بەردەوام بوو: "کاتێک سەرەنج دەخەیتەسەر تێکۆشانی ئەمڕۆ، هیچ ڕێکخراوێک، هیچ پارتێک ڕابەری زنیاریەکی ڕاستیان نەداوە بە ژنان، خەباتی پیرۆزی ژنیان لە مێژووەوە هەتا ئەمڕۆ بە پێچەوانەوە نیشان داوە. هەر لەبەر ئەمەیە ژن بە کەم بینراوە. ئەوەی لە ئەمڕۆدا هەیە، لەگەڵ پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بەراورد بکەین جیاوازییەکەی زۆری هەیە. چونکە ڕۆحی ژن، بیرکردنەوەی ژن بە پارادیمەکانی ڕێبەر ئاپۆوە زیندوو بوەوە. ئێستا ئەم ڕۆحێتە هیچ بەربەستێک ناناسێتەوە، وەک پێشوو ژن بووەتەوە بە پێشەنگی کۆمەڵگا، بە زانیاریەکانی بووە بە مامۆستای هەموو شتێک."
لالێش بەردەوامی بە قسەکانی دا و وتی: " بەڕاستی ژنان وابەستەی ئازادی خۆیانن، چونکە ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی ئازادی دەکات و ڕێگە و ئامرازەکانی ئازادی بۆ ژنان ئاشکرادەکات. پەیوەندیەکی بەهێز لە نێوان ژن و ڕێبەر ئاپۆدا هەیە، ژنان دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆن، هەربۆیە ژنان بە پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆوە لە ئازادی نزیک دەبنەوە و تاجی سەرەوەرێتی بەدەست دەهێننەوە کە لێیان دزراوە."
'ژیانی ئازادی مسۆگەر بکەین'
شەڕڤانی یەپەگە ڕۆدی ئامەد باسی لە ڕۆڵی ژنی لە کۆمەڵگاداکرد و وتی: "نابێت چارەسەر لە سەر بنەمای هۆشیاری سیستەم قوڵتربکرێتەوە. بێگومان گوتاری ٨ی ئادار لە جیهاندا گرنگی و مانای خۆی هەیە، بەڵام لە کوردستان بەو مانایەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچ گوتارێک لە جێگەی خۆی نەماوە. بۆیە هۆکاری ئەم مانایە لە ناو شۆڕشدا پێکدێنین، ئەم شۆڕشەش پێش هەمووی لە ژندا دەگات بە بنەمایی سەرەکی خۆی. لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا ستێرک-ستار بە مانای خوداوەند هەیە. لە ڕاستیدا ئەو خوداواندانە خاوەنی ڕۆڵی مێژووین. ئەم پیرۆزیەیی ژن لە هەموو سەردەمێکدا ئافرێنەر و چالاک بووە. بەبێ ژن هیچ شۆڕشێک نەگەشتوەتە ئاستی ئازادی و دیموکراسی."
ڕۆدی ئامەد باسی لەوەشکرد، ژنان خوداوەندی حەقیقەتن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "لە مێژووەوە تا سەردەمی ئێستا، کۆمەڵگا بە شێوەیەکی توندوتیژانە لە کەسایەتی ژندا کراوەتە ئامانج، چونکە ژن ڕەمزی کۆمەڵگا بووە و بە هەموو شێوەیەک چەوساوە بووە. بەڵام ژنان بە هەموو شێوەیەک بەرەنگاری زوڵمکردن ژنان دەبنەوە. ژن ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە خەباتی کۆمەڵگا بۆ ئازادی. ئەو خەباتەی کە دەکرێت، گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز. لە هەموو لایەکی جهیانەوە ئەمڕۆدا ژنان لە دەوری پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدا کۆبوونەتەوە و بەم هێزەوە دژی زهنیەتی دەسەڵاتدار وەستاون. هەزاران شەهید لە پەرەپێدانی هێڵی ئازادی ژناندا گیانیان بەختکردوە و ئێستاش دەیبەخشن. ۆیە جارێکی تر تێدەگەین کە ئازادی ئاسان نییە. ئەرکی ئێمە لەم خەباتەدا ئەوەیە کە خەبات بە ڕۆحی ئاپۆیی بە یادەوەرییەکانی هەڤاڵە ژنە شەهیدەکانمان فراوانتر بکەین و بەڵێنیشمان بەخشینی ژیانێکی ئازادە."