شەڕڤانێکی هێزەکانی رزگاری عەفرین شەهید بوو
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، کە شەڕڤانێکیان بە ناوی ئێریش زیارەت لە ١٥ی ئابدا لە چالاکییەکدا لە عەفرین شەهید بووە.
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، کە شەڕڤانێکیان بە ناوی ئێریش زیارەت لە ١٥ی ئابدا لە چالاکییەکدا لە عەفرین شەهید بووە.
هێزەکانی رزگاری عەفرین لە راگەیەندروێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە شەڕڤانێکیان لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخودانی سەردەم شەهیدبووە.
راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"هاوڕێمان ئێریش زیارەت کە لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخودانی سەردەمی عەفرین بەشداری لە ریزەکانی هێزەکانی پاراستنی عەفریندا بەشدار بوو، کاتێک لە سەر ئەرکی خۆی بوو، لە هەرێمی عەفرین لە ١٥ی ئابدا لە میانی چالاکییەکدا شەهیدبوو. هاوڕێمان هێرش زیارەت کە ناوی راستەقینەی بەشار ئەحمەد بوو، لە پێکهاتەی عەرەبە، لە ناوچەی شێراوای سەر بە عەفرین لەدایکببوو. لەتەمەنی گەنجیدا تێکۆشانی ئازادی ناسی و بووە هۆگرێکی رێگەی ئازادی. لەسەر ئەو بنەمایە وەک چۆن شۆڕشی رۆژئاوا لە ماوەیەکی کەمدا گۆڕدرا بۆ شۆڕشی تەواوی مرۆڤایەتی، پێکهاتەکانی هەرێمەکەش خۆیان لەو شۆڕشەدا بینیەوە. لەسەر ئەو بنەمایە لە دژی دڕندەیی هێزە چەتەکان کە سوریایان وێران کردووە، کچ و کوڕانی خۆیان ناردە ناو ریزەکانی شۆڕشەوە. بەم جۆرە وەفاداری و دڵسۆزی خۆیان بە شۆڕشەکە نیشاندا.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخ و بەڕێزی هاوڕێمانی ئێریش زیارەت و هەروەها سەرجەم گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین. وەک هەڤاڵانی شەهید ئێرش ، رایدەگەیەنین کە کاتێک هەر هەڤاڵێکمان شەهید دەبێت ئەوە بەو واتایە دێت کە ئێمە لە مێسک و دڵماندا ئەو بە شێوەی گەورەتر بە زیندوویی ردەگرین. بە دڵنیاییەوە خەون ئامانجەکانیان بەدی دەهێنین و ئاڵای رزگاری کە رادەستی ئێمەیان کردووە، هەر دەشەکێتەوە و بێ شک سەرکەوتن دەکەینە دیاری گەلەکەمان".
ناسنامەی شەهید
ناسناو: ئێریش زیارەت
ناو و پاشناو: بەشار ئەحمەد
ناوی دایک: فکریە
ناوی باوک: زوهێر
شوێن و کاتی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین/ ١٥ی ئابی ٢٠٢٣
هـ . ب