شەڕڤانێکی یەپەژە لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورک شەهید بوو

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی یەپەژە ئاشکرای کرد، ڕۆشنا عەگید لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢ ی ئەیلولی ٢٠٢٣ شەهید بووە.

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)، ناسنامەی شەهید ڕۆشنا عەگیدی ئاشکرا کرد.

ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:

"کچی پیرانی بەرخۆدەر، ڕۆشنا لە چەندین گۆڕەپان جێگەی گرت و درێژەی دا بە تێکۆشان لەپێناو وڵاتێکی ئازاد. لەگەڵ هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوا، لە چیا ئازادەکانەوە گەیشتە کۆبانێی بەرخۆدەر. چونکە لەنێو چاندی بەرخۆدەری پیران گەشە دەکات، لە کۆڵانەکانی کۆبانێ دەبێتە هاواری تۆڵەکردنەوەی ژنان و مناڵان و پیرانی ئەم خاکە. تا کۆتایی بە هەمان جۆشوخرۆش و حەماسەتی سەرکەوتنەوە لە سەنگەرەکانی بەرخۆداندا بەڵێنەکەی دەپارێزێت.

هەڤاڵ ڕۆشنا لە دەسپێکی شۆڕش و هەموو هەڵمەتەکانی ڕزگارکردندا، لە چوارچێوەی خەباتی جۆر بە جۆردا، بە هەڵوێستی بەرخۆدەرانەی و فەرماندەییەکەی و خاکەڕاییەکەی دەبێتە سەرچاوەی هێز و باوەڕی هەڤاڵەکانی. بوون بە شۆڕشگێڕ و فەرماندەیەکی هەنوکەیی، بۆ هەڤاڵ ڕۆشنا پێوەرێکی سەرەکیی سەرکەوتن بوو لە هەموو کاروبارەکانی شۆڕشدا. بۆیە ڕەنج و فیداکاری لە کەسێتی ڕۆشنادا ڕاستی خۆی دەرخست.

دوژمن هەرگیز لە مژینی خوێنی ڕۆڵەکانی وڵات تێر نەبووە، وەک هەمیشە سەرکەوتنەکانیان ڕەتدەکاتەوە و بەردەوامە لە ‌هێرشە دڕندانەکانی. چونکە دەزانێت ئەوە ژنە پێشەنگایەتی و فەرماندەیی هەموو کاروبارەکانی ئەم شۆڕشە دەکات، بۆیە هارتر دەبێت و هێرشەکانی توندتر دەکاتەوە. ئەمجارە، هاوڕێمان ڕۆشنا عەگید لە ٢ ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوو.

سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هاوڕێمان ڕۆشنا عەگید دەکەین. وەک هەڤاڵانی فەرماندە و هاوڕێمان ڕۆشنا عەگید ڕایدەگەیەنین، بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەمان دەبێتە تاجدارکردنی وڵاتێکی ئازاد و ئارام".