شەڕڤانی هێزەکانی رزگاری عەفرین بروسک مەیدانا شەهید بوو
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی بروسک مەیدانا (خالید شێخ دادا) ٢٣ی تەمووز لە هەرێمی عەفرین شەهید بووە.
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی بروسک مەیدانا (خالید شێخ دادا) ٢٣ی تەمووز لە هەرێمی عەفرین شەهید بووە.
لە راگەیەندراوێکی هێزەکانی رزگاری عەفریندا هاتووە، شەڕڤانێکیان بە ناوی بروسک مەیدانا (خالید شێخ دادا) لە عەفرین شەهید بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە، "یادی هاوڕێمان بروسک مەیدانا بە بەرزی رادەگرین کە ٢٣ ی تەمووزی ٢٠٢٤ لە هەرێمی عەفرین تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو".
ئەوەش خراوەتەڕوو کە بروسک مەیدانا لە چەندین قۆناغی ئەستەم و دژواری شۆڕشدا بەشداربووە، هەر لە رزگارکردنی شەهبا تا شەڕ لە دژی داعش لە ساڵی ٢٠١٦ و هەروەها بەرخودانی سەردەم لە عەفرین و بە سەرکەوتوویی سەرجەم ئەرکەکانی راپەڕاندووە و لە هەموو ژیانی شۆڕشگێڕیی خۆیدا هاوڕێیەتیەکی باش و دروستی پەیڕەو کردووە و بە دڵپاکی، لەخۆبوردەیی و خاکەڕایی هەم یارمەتیدەری هەڤاڵانی بووە و هەمیش جێگەی خۆشەویستی بووە.
ئاماژەی بەوەش کراوە، "هاوڕێ بروسک بە ژیان و تێکۆشانی خۆی میراتێکی بەجێهێشتووە، بەڵێن دەدەین کە شایەنی هاوڕێیەتی ئەو بین و شێوازی تێکۆشانی ئەو بکەینە بناغەی ئازادیمان. خاوەنداری و بەزیندوویی راگرتنی میراتی شەهیدان تەنیا بە سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت. لەپێناو هێنانەدی ئاوات و ئامنجەکانیان تێکۆشانێکی دژوار و بێ وچان دەگرینەبەر. لەسەر ئەو بنەمایانە، سەرەخۆشی لە هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان و بەتایبەتی بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێمان بروسک دەکەین".
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: بروسک مەیدانا
ناو و پاشناو: خالید شێخ دادا
ناوی دایک: ئەمینە
ناوی باوک: محەمەد
شوێن و کاتی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین/ ٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٤
هـ. ب