عەشیرەتەكانی تەبقا: دەبێت كورد و عەرەب یەكگرتوویی خۆیان بپارێزن

شێخی عەشیرەتی ئەل ـ بوو خەمیس و ئەل ـ موسا ئەل ـ دەهر لەتەبقا رایانگەیاند؛ هاوكاریی كورد و عەرەب لە سەر ئەم خاكە مێژووییە و داوا دەكەن، ئەم هاوكاری و یەكگرتووییە بپارێزن، تا ئامانجە هاوبەشەكانیان كە ژیانێكی ئازاد و شکۆمەندە بۆنیات بنێن.

شێخی عەشیرەتی ئەل ـ ئەبوو خەمیس لەتەبقا "حسێن ئەلرەشید"، دەڵێت:"پەیوەندیی نێوان عەرەب و كوردان و پێكهاتەكانی تر لە سوریا پەیوەندییەكی یەكگرتووانە و هاوكارییە. ئەم پەیوەندییە لەسەر ئەم خاكە مێژوویی و کولتورییە. هاوكاری لەنێوان كوردان و عەرەبدا هەبوون و كاریگەری خۆی لەنێو مێژووی هەرێمەكە پشتڕاست كردەوە".

حسین ئەلرەشید ئەوەشی راگەیاندووە؛ گەلی كورد لەهەرێمەكەدا گەلێك نییە، کە ماوەیەکی کورت بێت هاتبنە ئێرە، بەڵکو خاوەن قوڵاییەكی مێژووین، كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێشتر. بەمشێوەیە یەكگرتوویی و پێكەوەژیان لەنێوان پێكهاتەكان لەسوریا بووەتە گرنگییەكی دەست لێبەرنەدراو لەم قۆناخەدا. بەتایبەتی لەبەرامبەر زۆری و زەحمەتی و لەبەرامبەر ئەو سیاسەتەی، كە دەیانەوێت گەلی هەرێمەكە لەناوببەن".

بەهەمانشێوە؛ شێخی عەشیرەتی؛ ئەل ـ موسا ئەل ـ دەهر لەتەبقا "عەیاد ئەل ـ هادی"، دەڵێت: "كورد و عەرەب لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا یەكپارچەن و لە یەكتری دانابڕن. تەنانەت دۆزەكەشیان لەیەكتری پارچە ناكرێت، بەتایبەتیش كە هەر دوو گەل زۆرێك قۆربانیان داوە بۆ پاراستنی ئەم خاكە و شکۆی خۆیان.

ئەیاد ئەل ـ هادی-یش دەڵێت: "شتێك ئەم یەكگرتوویەمان پشتڕاست دەكاتەوە، بۆنیادنانی بەڕێوەبەریی خۆسەرە لەباكور و رۆژهەڵاتی سوریا، كە هەموو پێكهاتەكانی هەرێمەكە لەخۆ دەگرێت و بەسایەی ئەم رێوەبەرییە تیرۆری داعش تێكوپێك شكێندراوە".

ژ.ت