سەرچەتەیەکی داعش لە دێرەزور گیرا
لە دێرەزور لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا سەرچەتەیەکی داعش گیرا.
لە دێرەزور لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا سەرچەتەیەکی داعش گیرا.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە راگەیەندراوێک ئاشکرای کردووەم دەزگای ئاسایشی گشتیی بە هاوکاری هاوپەیمانی نێونەتەوەیی رۆژی ١٣ی تەمووز ئۆپراسیۆنێکی کاریگەری لە دژی سەرچەتەیەکی داعس بە ناوی خالید حەسەن سەلوم کە بە ناوی ئەبو فاتمە ئەلشعێتی ناسرابوو ئەنجامدا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا کە لە شارۆچکە خەرنجی دێرەزور ئەنجامدرا، سەرچەتە خالید حەسەن سەلوم گیرا.
لەبارەی ئەو سەرچەتەیەی گیراوە ئەم زانیاریانە راگەیەندراوە، "وەک ئەمیری خزمەتگوزاری دارایی لە دێرەزور ئەرکدارببوو. یاریدەدری تیرۆریست ئەبو سوهەیل ئەل عێراقی بوو. بەر لە رزگارکردنی دێرەزور لە داعش لەلایەن قەسەدەوە، تیرۆریست خالید حەسەن سەلوم لە دیمەنێکدا کە داعش بڵاویکردبووەوە بۆ شەڕ بانگەوازی ئاراستەی چەکدارانی داعش کردبوو. دوای شکستهێنان بە رێکخراوی داعش و رزگارکردنی هەرێمەکە ئەبو فاتمە ئەل شعێتی شانەیەکی مەترسیداری بەرێوەبردبوو کە کاریان کوشتن بوو".
هـ. ب