سەردانکردنی بنەماڵەی شەهیدان بەردەوامە

لە دووەمین ڕۆژی جەژندا، ئەندامانی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، شانبەشان لەگەڵ دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کرد، لەگەڵ دووپاتکردنەوەی ئەوەی قوربانیدانی شەهیدان دەسکەوتەکان و هەبوونی گەلی پاراستووە

لە بەیانی دووەم ڕۆژی جەژنەوە، لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەردانکردنی بنەماڵەی شەهیدان بەردەوامە لەلایەن ئەندامانی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری،نوێنەری پارتە سیاسییەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانەوە.

لەمیانی سەردانەکان، ئەندامانی دامەزراوەکان و بنەماڵەی شەهیدان پیرۆزبایی جەژنیان کرد، دووپاتکرایەوە لەوەی قوربانیدانی شەهیدان دەسکەوت و هەبوونی گەلی لە ڕۆژئاوا پاراست، کارکردن لەسەر ڕێگەکەیان بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی بەرنامەکان، ئەندامانی دامەزراوەکان سەردانی بنەماڵەی شەهیدان دەکەن لە ناوەندی شارەکان و شارۆچکە و گوندەکان.