سەردانی بنەماڵەی شەهید بەرخۆدان کرا
دانیشتووانی گەڕەکی شێخمەقسوود و ئەشرەفیە سەرەخۆشییان لە بنەماڵەی شەهید شۆڕش بەرخۆدان کرد.
دانیشتووانی گەڕەکی شێخمەقسوود و ئەشرەفیە سەرەخۆشییان لە بنەماڵەی شەهید شۆڕش بەرخۆدان کرد.
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شێخمەقسوود و ئەشرەفیە بۆ گەریلای هەپەگە نەبی ئەحمەد (شۆڕش بەرخۆدان) کە ٣١ ی ئاب لە وان لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوو، خێوەتی سەرەخۆشی لەبەردەم ماڵەکەی لە بەشی ڕۆژهەڵاتی شێخمەقسوود دانرا.
دانیشتووان و ئەندامانی دامەزراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسییەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هاتنە نێو خێوەتەکە و مەراسیمەکە بەڕێوەچوو.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن، بەڕێوەبەری مەجلیسی شەهید ڕوکەنی گەڕەکی ئەشرەفییە، ڕۆژدا مەنان، گوتی: "تێکۆشەرانمان بۆ ئازادی و ئاشتی و دیموکراسی، گیانیان بەختکرد".
ڕۆژدا بانگەوازی کرد بۆ بەهێزکردنی تێکۆشان لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لەکۆتاییدا گوتی: "دەبێت شایستەی فیداکاری شەهیدانمان بین، پێویستە لەسەر ڕێگەی ئەوان بەردەوام بین تاوەکو گیانیان ئاسودە بێت".
لە بەڕێوەبەرانی مەجلیسی شەهید ڕووبار لە قامیشلۆ، سلێمان عارف، گوتی: "بە هەبوونی قارەمانی وەک شەهید شۆڕش ئاڵامان هەردەم دەشەکێتەوە و دوژمن بەرامبەر هێزەکانمان دەشكێت".
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، ناسنامەی شەهید شۆڕش بەرخۆدان خوێنرایەوە و درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.