سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەوانیی درعا كۆژرا

سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەوانیی شاری سانەمێن لەباكوری دەرعایان لە هێرشی گرۆپێك چەكداری نەناسراودا كۆژرا. حەفتەی رابردووش بەهەمانشێوە سەرۆكی ئەنجوومەنی شاری جاسم كۆژرابوو.

ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاندووە؛ چەكدارانی نەناسراو سەرۆكی ئەنجوومەنی شاروانی شاری سانەمێن لەباكوری درعا كۆشتووە.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی ناوەندی مافی مرۆڤی سوریا لە درعا لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ دا لە ئەنجامی هێرش و دەستدرێژی چەكدارانی نەناسراودا؛ ٤٢ كەسی مەدەنی، ٣٠ سەربازی رژێم و ٣ كەسی نەناسراو و چەكداری لایەنگری روسیا، كە بەگشتی دەگاتە ٨٢ کەس، کوژراون.

ژ.ت