سوپای داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر تەل ڕەفعەت

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی شارۆچکەی تەل ڕەفعەتیان لە هەرێمی شەهبا تۆپباران کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان لە هەرێمەکە، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ئێستەدا شارۆچکەی تەل ڕەفعەت لە شەهبا تۆپباران دەکەن.

پەیامنێرمان لە هەرێمەکە دووپاتی کردەوە، سوپای داگیرکەری تورک ڕاستەوخۆ نەخۆشخانەی شارۆچکەکە دەکاتە ئامانج و باس لەوە دەکرێت چەند کەسێکی سڤیل بە سەختی برینداربوون.