سوپای تورك له گوندی ئوم كێف بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارهێنا
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی تل ته‌مر رایگه‌یاند، كه سوپای توركی داگیركه‌ر له گوندی ئوم كێفی بۆمبی میسكهتی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارهێناوه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی تل ته‌مر رایگه‌یاند، كه سوپای توركی داگیركه‌ر له گوندی ئوم كێفی بۆمبی میسكهتی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارهێناوه.
له فه‌رمانده‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی تل ته‌مر ئه‌حمه‌د كه‌له‌ش رایگه‌یاند، كه سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی میسكهت گوندی ئوم كێفی بۆردومان كردووه.
سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی سه‌رله‌به‌یانی كاتژمێر ٠٤:٠٠ گوندی ئوم كێفێی تل ته‌مری بۆردومان كرد.
فه‌رمانده ئه‌حمه‌د كه‌له‌ش باسی له‌وه‌كرد، كه زیاتر له ١٥٠ تۆپی هاوه‌ن له ده‌وروبه‌ری تل ته‌مر و به تایبه‌تی گوندی ئوم كێف كهوتوونهخوارهوه و به‌م جۆره به‌رده‌وامبوو: "له كاتژمێر ٠٤:٠٠ به‌یانی تا كاتژمێر ٠٩:٣٠ بێ پسانه‌وه سوپای تورك بۆمبی میسكهتی قه‌ده‌غه‌كراوی نێونه‌ته‌وه‌یی، هه‌ڵدا، له ئه‌نجامدا شه‌ش سه‌ربازی حكومه‌تی دیمه‌شق برینداربوون، زیانی مادی دروستبوون و كاره‌با پچڕا.
فه‌رمانده‌كه باسی له‌وه‌كرد، دوای هێرشه‌كه هێزه‌كانی روسیا ده‌ستوه‌ردانیان كردووه.
ئامه‌ده‌ین وه‌ڵام بده‌ینه‌وه
ئه‌حمه‌د كه‌له‌ش باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كان ئاماده‌ن و داوای له ده‌وڵه‌تانی گهرنتیكار (رووسیا و ئه‌مریكا) كرد كه له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كاته ئامانج، سنووری بۆ دابنێن.
ئه‌حمه‌د كه‌له‌ش له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی، "له شه‌ڕی ئه‌م دوو ساڵه‌دا ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ویستی ئیراده‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی قه‌سه‌ده و ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازییان بشكێنن، به‌ڵام نه‌یتوانی. ئێستاش ده‌یه‌وێت ئیراده‌ی گه‌ل بشكێنێت. به‌ڵام گه‌له‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئێمه خۆڕاگری ده‌كات، چونكه ئه‌م هێزه له رۆڵه‌كانی ئه‌وان پێكدێت و به‌ڵێنی به‌رخودانی تاكۆتایی ده‌ده‌ن".
سوپای توركی داگیركه‌ر له ئه‌یلولی ٢٠٢١ دا ناوچه‌ی عه‌ین عیسا و گونده‌كانی به بۆمبی میسكهت بۆردومان كردبوو. له ئه‌نجامدا ئه‌حمه‌د فه‌جر شه‌دهان بریندارببوو.
هـ . ب