سوپای تورکی داگیرکەر کەسێکی کوشت

لە دەرنجامی دەستڕێژی گولەی سوپای تورکی داگیرکەر، لە گوندی دوودا کەسێک گیانی لەدەستدا.

لە گوندی دوودای نێوان قامیشلۆ-عاموودی لە ئەنجامی دەستڕێژکردنی گولەی سوپای داگیرکەری تورکدا کەسێک گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی زانیارییە بەدەستهێنراوەکان، ڕووداوەکە لە دەوروبەری کاتژمێر ١٤:٠٠دا ڕوویداوە.

ناسنامەی کەسە کوژراوەکە دیاری نەکراوە.