سوپای تورکی داگیرکەر لە شەرا ھێرشی کردە سەر بازگەیەکی ھێزەکانی حکومەتی دیمەشق

سوپای تورکی داگیرکەر لە گوندێکی ناوچەی شەرای سەر بە کانتۆنی عەفرین، بە فرۆکەی بێفرۆکەوان هێرشی کردە سەر بازگەیەکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و لە ئەنجامدا سەربازێک بریندار بوو.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ناوچەکەوە دەستکەوتوون، سوپای تورکی داگیرکەر لە گوندی کەفر ئەنتونی سەر بە ناوچەی شەرای عەفرین، ٢ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر بازگەیەکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق.

ھەر بە گوێرەی ئەو زانیاریانە، لە ئەنجامی ھێرشەکان، سەربازێکی حکومەتی دیمەشق بریندار بووە.

هەروەها دەوروبەری گوندی بێنێ لە ناحیەی شێراواش تۆپباران کراوە. ھاوکات فڕۆکە سیخوڕیەکانی داگیرکەرانیش لە ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.

ژ.ن