'تا ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانەکان دەبین'

ئەندامی یەکێتی پارێزەرانی هەرێمی فورات ئازاد عەبدی لە دژی گۆشەگیری داوای لە گەل کرد هەڵوێستیان هەبێت و وتی، "تا ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لە هەموو شوێنێک لە گۆڕەپانەکان بن. لەبەر ئەوەی لەسایەی رێبەر ئاپۆوە گەیشتووینەتە ئەم دەستکەوتانە".

لە دژی گۆشەگیری توندکراو لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناڕەزایەتییەکان بەردەوامن. پارێزەر ئازاد عەبدی لەبارەی گۆشەگیری دژوار لەسەر رێبەری گەلی کورد قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

ئەندامی یەکێتی پارێزەرانی هەرێمی فورات ئازاد عەبدی باسی لەوەکرد کە پیلانگێڕیی هێشتاش بەردەوامە و وتی، "دەوڵەتانی سەرمایەداری دەیانەوێت هزری دیموکراسی لەناوببەن، هەربۆیە پێکەوە پیلانگێڕییان لە دژی رێبەرمان دەستپێکرد. دوای ئەوەی رێبەرمان زیندانی کرا، ماوەی دوو ساڵ زیاترە کە هیچ زانیارییەک لە رێبەرمان بەردەست نییە. نە رێگە بە بنەماڵەکەی و نە بە پارێزەرانی دەدەن کە چاویان پێی بکەوێت".

ئازاد عەبدی باسی لەوەشکرد کە هزر و فەلسەفەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە خۆبەڕێوەبەریدا رەنگ دەداتەوە و وتی، "دەوڵەتی تورک لە هزری رێبەر ئاپۆ و خۆبەڕێوەبەری دەترسێت. لە سایەی هزری رێبەر ئاپۆ ژن بووەتە خاوەنی ماف و هەموو کەسانی بندەست داوای مافی خۆیان دەکەن. ئەوەش دەرەنجامی هزر و فەلسەفەی ێبەر ئاپۆیە".

ئازاد عەبدی لە کۆتایی قسەکانیدا سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئامانجی گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی، "دەیانەوێت پەیوەندی نێوان رێبەر ئاپۆ و گەل بپچڕێنن. سی پی تی سەردانی ئیمراڵی کرد بەڵام هیچ شتێکی لەوبارەوە ئاشکرا نەکرد. داوا لەگەل دەکەین کە هەڵوێستیان هەبێت و تا ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانەکاندا بن. لەبەر ئەوەی لەسایەی رێبەر ئاپۆوە گەیشتووینەتە ئەم دەستکەوتانە".

هـ . ب