هه‌ڤین ئیبراهیم حه‌سه‌ن و كه‌فۆ عوسمان كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی قامیشلۆن باسیان له‌وه‌كرد كه به گۆشه‌گیری گه‌لی كورد ده‌كرێته ئامانج و به‌رامبه‌ر به‌وه ناڕه‌زایه‌تی نیشان ده‌درێت.
هه‌ڤین ئیبراهیم حه‌سه‌ن قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد و وتی، "تائه‌و كاته‌ی زانیاری له ئیمراڵییه‌وه بگات، ئێمه هه‌موومان له گۆڕه‌پانه‌كان ده‌بین و درێژه به چالاكیه‌كانمان ده‌ده‌ین. هه‌رچیش رووبدات ئێمه ده‌ستبه‌رداری ئه‌وه نابین. ئه‌گه‌ر رێبه‌رایه‌تیمان ئازاد ببێت، ئێمه‌ش ئازاد ده‌بین. له‌و گۆشه‌گیرییه‌دا ته‌نیا ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ستی تێیدا نییه، هه‌موو هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ستیان تێیدا هه‌یه و به‌شدارن. له رێبه‌رایه‌تی و گه‌ل ده‌ترسن".
كه‌فۆ عوسمانیش به‌بیریهێنایه‌وه كه به گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، گه‌لی كورد ده‌كرێته ئامانج و وتی، "دامه‌زراوه و رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێ ناكه‌ن".
عوسمان باسی چالاكیه‌كانی به‌رامبه‌ر به گۆشه‌گیری كرد و وتی، "له هه‌موو شار، ناوچه و گونده‌كانی رۆژئاوا گه‌ل به ده‌یان جار رژانه گۆڕه‌پانه‌كان و گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆیان شه‌رمه‌زار كرد. گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو شاره‌كانه‌وه هاتن و له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له قامیشلۆ كۆبوونه‌وه. گه‌لی هه‌رێمه‌كه وه‌فاداری و گرێ‌دراو بوونی خۆیان به رێبه‌ر ئاپۆ نیشاندا. گه‌لانی رۆژئاوا ساڵێكه له‌سه‌ر پێن. رێبه‌ر ئاپۆ بۆ ئێمه ژیانه".
كه‌فۆ عوسمان وتی، "رۆژی ژیانه‌وه ٤ نیسان به‌ڕێوه‌یه" و باسی له‌وه‌كرد ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌ر له ٤ی نیسان زانیاری به‌ده‌ستبهێنن.
هـ . ب