ته‌رمی دوو شه‌هید له حه‌ڵه‌ب به‌خاك سپێردران
له حه‌ڵه‌ب به هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان له به‌خاكسپاردنی ته‌رمی رانیا عه‌تا و چیا قه‌ندیلدا كرد.
له حه‌ڵه‌ب به هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان له به‌خاكسپاردنی ته‌رمی رانیا عه‌تا و چیا قه‌ندیلدا كرد.
به هه‌زاران كه‌س له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسودی حه‌ڵه‌ب كۆبوونه‌وه و ته‌رمی رانیا عه‌تا كه له ١٨ی ئاب شه‌هیدبوو و هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه چیا قه‌ندیل (نیزال موسلیم) كه ١٩ی ئاب شه‌هید ببوو، به‌خاكیان سپاردن.
دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه، ئه‌ندامانی دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كان له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی خالید فه‌جر له رۆژئاوای گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود بۆ وه‌رگرتنی ته‌رمی شه‌هیدان كۆبوونه‌وه.
دانیشتووان به كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كان له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی خالید فه‌جر به ده‌ف و زورنای عه‌فرینی به ناو شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا گه‌ڕان و به‌ره‌و گۆڕستانی شه‌هیدان له هه‌رێمی شقه‌یف كه‌وتنه‌رێ.
له گۆڕستانه‌كه له فه‌رمانده‌كانی یه‌په‌گه شه‌ڕڤان عه‌فرین به‌م جۆره قسه‌ی كرد: "له سه‌ره‌تای شۆڕشی رۆژئاوادا پێكهاته‌كان به‌شدارییان له‌و شۆڕشدا كرد و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیوای ده‌ستپێكردنی شۆڕشێكبوون، شۆڕشی ئازادی گه‌وره بوو".
شه‌ڕڤان عه‌فرین به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا: "ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له پرۆژه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیك و نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیكی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ترسێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌وڵه‌تان بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی گه‌لانی هه‌رێمه‌كه بكات كۆده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌تا گه‌ل بڕیاریداوه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خۆی بپارێزێت و تاكۆتاییهاتنی داگیركه‌ری تێبكۆشێت".
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ره‌مزی به‌كر وتی، "ئێمه به گیانبازی شه‌هیدانمان هه‌بوونیی خۆمان به جیهان سه‌لماند. له سایه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌وه، ئێمه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌ین".
به‌كر به‌ڵێنی به‌رده‌وامیدان به رێگای شه‌هیدان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی دووپات كرده‌وه.
دواتر ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك (كه‌په‌جه-ده) زیلان شێخۆ به‌ڵگه‌نامه‌كانی شه‌هیدانی خوێنده‌وه و راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانی كردن.
دواتر جه‌ماوه‌ر ته‌رمه‌كانیان له گۆڕستانی شه‌هیدان به هه‌لهه‌له‌ی دایكانه‌وه به خاكسپارد.
هـ . ب