تەقینەوە ئۆتۆمبیلێک لە مەنبەج

کەمێک پێش ئێستا، ئۆتۆمبیلێک لە نزیک گۆڕستانی شەهید عەقیل لە شاری مەنبەج تەقییەوە، هێشتا زانیاریی پشتڕاستکراو سەبارەت بە هۆکارەکەی ئاشکرا نەبووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هاوار نیوز، ئۆتۆمبیلێک لە جۆری جیب، لە نزیک گۆڕستانی شەهید عەقیل لەسەر ڕێگەی بازنەی شەهیدان لە شاری مەنبەج تەقییەوە.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن بەهۆی تەقینەوەکەوە ئۆتۆمبیلەکە بەتەواوەتی سوتاوە، تا ئێستا هۆکار و دەرئەنجامی تەقینەوەکە ئاشکرا نەبووە. 

ف.ق