بەهۆی تۆپبارانی دەوڵەتی تورکەوە دوو منداڵ شەهید و سێ منداڵیش بریندار بوون
بەهۆی تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندی عەین عەبد لە گوندەواری شارۆچکەی تەل تەمر، دوو منداڵ شەهیدبوون و سێ منداڵی دیکەی هەمان خێزان بریندار بوون.
بەهۆی تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندی عەین عەبد لە گوندەواری شارۆچکەی تەل تەمر، دوو منداڵ شەهیدبوون و سێ منداڵی دیکەی هەمان خێزان بریندار بوون.
گوندی عەین عەبد لە شارۆچکەی تەل تەمر لە هەرێمی حەسەکە، لە کاتژمێر ١٨:٠٠، لەلایەن داگیرکەری تورکەوە بەچڕی تۆپباران کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تۆپبارانەکەی داگیرکەری تورک بۆتە هۆی شەهیدبوونی دوو خوشک و برینداربوونی خوشکێک و دوو برای دیکە، بەهۆی سەختی برینەکانیان، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید لێگەرین کراون.
ناوی شەهید و بریندارەکان:
دوو کچە شەهیدەکە: «مەریەم خدر عوەیس (١٠ ساڵ)، ئیعتیدال عوەیس (٩ ساڵ)».
منداڵە بریندارەکان: «عەبدول عەزیز و زیا و زوهرە خدر عوەیس»، ئێستە لە نەخۆشخانەی شەهید لێگەرین چارەسەر دەکرێن.
ف.ق