تەقینەوەیەک لە عەفرین ڕوویدا.. کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە عەفرین، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، کە لە سەرچاوە خۆجێیەکانەوە دەستکەوتوون، لە گەڕەکی زەیدیەی عەفرین، کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە داگیرکراوە، ئۆتۆمبێلێکی چەتەکان کە بە ڕێگەوە بوو، تەقیوەتەوە.

ھەر بە پێی ئەو زانیاریانە، تەقینەوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە. ڕاگەیەندرا خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە سەرچەتەیەکە بە ناوی "ئەبوو عەمار"، کە بەرپرسی بەناو 'ئەنجوومەنی خۆجێیی عەفرین' بووە.

تا ئێستا زانیاری ورد لەسەر ڕووداوەکە نەخراوەتەڕوو.

ھـ.ب