تەرمی ٤ شەهید لە تەبقە بەخاکسپێردران
تەرمی ٤ شەڕڤانی قەسەدە کە لە هێرشی چەتەکانی سەر بە حکومەتی شام لە گوندەواری دەیرەزۆر شەهیدبوون، لە تەبقە بەخاکسپێردران.
تەرمی ٤ شەڕڤانی قەسەدە کە لە هێرشی چەتەکانی سەر بە حکومەتی شام لە گوندەواری دەیرەزۆر شەهیدبوون، لە تەبقە بەخاکسپێردران.
دانیشتووانی کانتۆنی تەبقە تەرمی ٤ شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)یان بە ناوەکانی عەبدوڵا موسا و وەعدی بەشیر ئەلفەتحی و حەواش جەمیل ئەلجاسم و خالد محەمەد ئەلمەعری لە گۆرستانی شەهیدانی تەبقە بەخاک سپارد.
قەسەدە ڕایگەیاند شەهیدەکان لە هێرشێکی ترسنۆکانەی چەتەکانی ڕژێمی سوریا لە دەیرەزۆر شەهیدبوون.
لە مەراسیمەکەدا سەدان دانیشتووی کانتۆنەکە و نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و پیاوماقوڵانی عەشیرەتەکان و تەڤگەری ژانان و گەنجان و پارتی سوریای ئایندە بەشداربوون.
سەرەتا مەراسیمێکی سەربازی لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە پێشکەش کرا.
ئەندامی فەرماندەیی مەجلیسی سەربازی تەبقە، عیماد ئەل فەرحان ڕایگەیاند بەرامبەر ئەم کارانە بێدەنگ نابن و تۆڵەی هاوڕێ شەهیدەکانیان دەکەنەوە.
هاوسەرۆکی مەجلیسی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری مەدەنی دیموکراتیکی کانتۆنی تەبقە، ئەحمەد ئەل عومەر جەختی کردەوە لەسەر خاوەندارێتی لە میراتی شەهیدان و پاراستنی دەسکەوتەکان.
پاشان ناسنامەی ٤ شەهیدەکە خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
تەرمی شەهیدەکان بە هەلهەلە و درووشمی "شەهید نامرن" بەخاک سپێردرا.