تەرمی خنکاوەکان لە کۆبانێ و قامیشلۆ بەخاکسپێردرا

ئەمڕۆ تەرمی ئەو ١١ کەسەی لە کەناراوەکانی جەزائیر خنکابوون، لە شاری کۆبانێ و قامیشلۆ بەخاکسپێردران.

گەلی کۆبانێ و بنەماڵەی قوربانییان تەرمی ٨ کەسیان وەرگرتەوە کە لە کەناراوەکانی جەزائیر خنکان، تەرمەکانیان لە زێدی خۆیان بەخاکسپێردرا.

هەروەها تەرمی ٣ قوربانی تر لە گۆڕستانی هیلالی نوێ لە شاری قامیشلۆ بەخاکسپێردرا کە کۆچبەری شاری عەفرینی داگیرکراو بوون.

ئەمڕۆ، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بە هەماهەنگی لەگەڵ مانگی سوری کوردی، تەرمی ١١ هاوڵاتی هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای وەرگرتەوە کە لە کەناراوەکانی جەزائیر خنکابوون، ئەوکاتەی لە ٥ ی حوزەیران ویستیان بپەڕنەوە بەرەو ئەوروپا.