تەرمی نەجمەدین فەیسەڵ بەخاک سپێردرا
سەدان دانیشتووی ناوچەی عامودا بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی نەجمەدین فەیسەڵ حاج سینان لە گۆڕستانی شەهید ئیسماعیل.
سەدان دانیشتووی ناوچەی عامودا بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی نەجمەدین فەیسەڵ حاج سینان لە گۆڕستانی شەهید ئیسماعیل.
سەدان دانیشتووی ناوچەی عامودا بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی کارمەندی ژن تیڤی نەجمەدین فەیسەڵ حاج سینان لە گۆڕستانی شەهید ئیسماعیل.
کاروانی تەرمی شەهید لە بەردەم چوارڕیانی ڕێگەی دەرباسیە بەرەو گۆرستانی شەهید ئیسماعیل بەڕێکەوت.
لە گۆڕستان، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، مستەفا عامری، گوتی: "دەسکەوتەکانی گەل لەسایەی شەهیدان بەدەستهاتوون. ئێمە تێکۆشانی شەهید نەجمەدین دەگەیەنینە ئەنجام و دەسکەوتی شەهیدان دەپارێزین".
فەرماندە لە مەجلیسی سەربازی عامودا، بەرخۆدان عامودا، ئاماژەی بەوە کرد، تێکۆشانی گەلی کورد لە شەهید حەقی قەرارەوە دەستی پێ کرد و تا شەهید نەجمەدین بەردەوامبوو کە دەسکەوتەکانی ١٩ی تەمموزی پاراست.
بەرخۆدان بەڵێنی دا بۆ درێژەدان بە تێکۆشان بەگوێرەی ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی ئازادی.
ئەندامی کەناڵی ژن تیڤی، لوڕستان دەروێش، ئاماژەی بەوە کرد، شەهید نەجمەدین فەیسەڵ سەرەڕای هەلومەرجە دژوارەکان درێژەی بە خەباتی خۆی دا.
لوڕستان سەرەخۆشی لە ماڵباتی شەهید کرد و بەڵێنی دووپاتکردەوە، تێکۆشانی شەهیدان بەرامبەر هەوڵەکانی تورکیا بەردەوام دەبێت.
ئامۆزای شەهید، پاشەڕۆژ جەوهەری، ئاماژەی بەوە کرد، شەهید نەجمەدین لە دامەزراوەیەکی سڤیل و ڕاگەیاندن کاری دەکرد، کەچی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر کارەکەی کردییە ئامانج و شەهیدی کرد.
پاشان تیشکی خستە سەر ئەوەی، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەموو پەیمانە نێونەتەوەییەکانی پێشێل کردووە و گوتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە نیازە بە هەموو ڕێگەیەک گەلی کوردی تێکۆشەر قڕ بکات".
دواتر ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی جڤاکی دیموکراتیک، هەنا خالید، ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرد.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، جەماوەری گەل، تەرمی شەهید نەجمەدین فەیسەڵیان لە گۆڕستان بەخاک سپارد.