تەرمی شەهید عەبدولوەکیل مستۆ بەخاک سپێردرا

تەرمی ئەندامەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، عەبدولوەکیل مستۆ کە ٢٦ ی ئاب شەهید بوو، لە تەل تەمر بەخاک سپێردرا.

دانیشتووانی ناوچەی تەل تەمر لە کانتۆنی حەسەکە لە گۆڕستانی شەهیدانی ناوچەکە کۆبوونەوە، بە مەبەستی بەخاکسپاردنی تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، عەبدولوەکیل مستۆ کە ٢٦ ی ئاب لە گوندی ئەخبەش لە ڕۆژئاوای ناوچەکە شەهید بوو.

لە مەراسیمەکەدا، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەکە، محەمەد تاهیر یونس، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد، هەروەها شەهید و فەرماندەکانی مەجلیسی سەربازی تەل تەمری بەبیر هێنایەوە.

تاهیر گوتی: "شەهید عەبدولوەکیل بە ئازایەتی و بوێری دژی داگیرکاری تورک وەستایەوە".

دواتر ئەندامی بەڕێوەبەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ناوچەکە، سەلمان نوحی، گوتی: "ئێمە لە پشت گەلی هەرێمەکە دەبین و بەڵێن دەدەین هەرێمەکە بپارێزین و ئارامی بەدی بهێنین".

کوڕی خاڵی شەهید، ناسر ئەلفارس، قسەی کرد و بەڵێنی دووپاتکردەوە، درێژە بە ڕێگەی شەهیدان و پاراستنی هەرێمەکە دەدەن.

دواتر ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەکە، دیجلە ئەمین، ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرد.

تەرمی شەهید بە هەلهەلەی دایکان و درووشمی "شەهید نامرن" لە گۆڕستان بەخاک سپێردرا.