تەرمی شەهید بەکر لە حەلەب بەخاکسپێردرا

بە بەشداری سەدان کەس لە دانیشتوانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب، تەرمی بەکر بەکر ئەندامی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری بەخاکسپێردرا کە لە ٢٢ی ئازاردا شەهید ببوو.

بە بەشداری سەدان کەس لە دانیشتوانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب، تەرمی بەکر بەکر ئەندامی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری بەخاکسپێردرا کە لە ٢٢ی ئازاردا شەهید ببوو.

گەل بە هەلهەلەلێدانی دایکان و دروشم تەرمی شەهید بەکریان لە نەخۆشخانەی خالد فەجری شێخ مەقسود وەرگرتەوە.

کاروانی شەهید لە هەموو کۆڵانەکانی رۆژئاوای شێخ مەقسود گەرا و دواتر رووی کردە گۆڕستانی شەهید بەرخۆدانی گەڕەکەکە.

لە گۆڕستانەکە ئەندامانی هێزەکانی ناوخۆ و هێزەکانی پاراستنی جەوهەری مەراسیمیان ئەنجامدا. دواتر رەمزی بەکر ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان قسەی کرد و وتی، " شەهید بەکر بۆ پاراستنی گەڕەکی شێخ مەقسود شەهید بوو و بە شەو و ڕۆژ گەلەکەت پاراست تاوەکو شەهید بوو."

لەلایەکی دیکەوە عارف مەنان ئەندامی بەڕێوەبەری هەپەجەی شەهبا و حەلەب قسەی کرد و وتی، " شەهید پیرۆزترین مرۆڤن، ئەگەر بە فیداکاری ئەوان نەبواتە، ئێمە نەدەگەیشتینە ئەم ڕۆژە. لە سایەی شەهیدان، کورد، عەرەب و سوریانی یەکیان گرت و لە بەرانبەر داگیرکەری تورک و و چەتەکان بەرخۆدانیان کرد."

مەنان ئەوەشی خستەڕوو، " لە هێرشی سەر شێخ مەقسوددا، هەموو پێکهاتەکان لەسەر بناغەی شەڕی گەلی شۆڕشگێری یەکیان گرت و هاوڵاتیان بەشداریان لە هەپەجەدا کرد و لەگەڵ شەڕڤانان لە بەرەی پێشەوەی شەڕدا جێی خۆیان گرت."

دواتر ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە، تەرمی شەهید بە هەلهەلەلێدان بەخاکسپێردرا.

ف.ق