تەرمی شەهید بەرخۆدان لە حەسەکە بە خاک سپێردرا

شەڕڤانی قەسەدە شەهید بەرخۆدان (محەمەد ئەل سەرحان) لە مەڕاسیمێکدا لە گۆڕستانی شەهید دژوار بە خاک سپێردرا.

شەڕڤانی قەسەدە (محەمەد ئەل سەرحان ) لە ١ی کانوونی یەکەم لە کاتی ئەرکی خۆییدا لە کانتۆنی عەفرین- شەهبا شەهید بوو، ئەمڕۆ لە مەڕاسیمێکدا لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودویە سەر بە حەسەکە بە خاک سپێردرا.

مەڕاسیمەکە لە لایەن مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شاری حەسکەوە ڕێکخرابوو.  ئەندامانی دامەزراوە مەدەنی، ئەمنی و سەربازییەکان لەگەڵ ڕیش سپییانی هەرێمەکە، بە سەدان هاوڵاتیی شار و گوندەواری حەسەکە بەشداری مەڕاسیمەکە بوون.

لە مەراسیمەکەدا ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان ئەحمەد حارس قسەی کرد و تەواوی شەهیدانی ئازادی بەبیرهێنایەوە. ئەحمەد حارس ڕایگەیاند؛ ڕێبازی شەهیدان تا بەدیهاتنی خەون وئارامانجی شەهیدان و خاکە داگیرکراوەکان ئازاد دەکرێن بەردەوام دەبێت.

 شۆڕش حەسەکە یەکێک لە فەرماندەکانی مەجلیسی سەربازی حەسەکە بە ناوی هێزی سەربازیەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید بەرخۆدان کرد و ئاماژەی بەوەکرد شەهید محەمەد و بنەماڵەکەی نمونەی خۆڕاگرین.

دوای قسەکان، ناسنامەی شەهید بەرخۆدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. تەرمی شەهید بە دروشم و هەلهەلەی دایکان لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاک سپێردرا.