تەرمی شەهید دیار تەبقە بە خاکسپێردرا

تەرمی شەڕڤانی یەپەگە دیار تەبقە (ئیبراهیم ئەل-عەلی) بە مەراسیمێکی جەماوەری بە خاکسپێردرا.

مەراسیمی بە خاکسپاردنی شەهید

تەرمی شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دیار تەبقە کە لە ٣ی تشرینی دووەم لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا شەهید بوو، ئەمڕۆ بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهیدانی تەبقە بە خاکسپێردرا.

لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵکی کانتۆنی تەبقە، نوێنەر و ئەندامانی ئیدارەی خۆسەر و پارتە سیاسییەکان بەشداربوون.

لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی تەبقە، مەحمود ئەل سائلی سەرساغی لە بنەماڵەیی شەهید کرد و وتی: "شەهید ئیبراهیم لە پێناو وڵاتێکی ئازاددا قوربانییەکی مەزنی دا  و شایستەیی ڕێزە."

دواتر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ئیدارەی کانتۆنی تەبقە، ئەحمەد ئەل عومەر داوای پشتگیرکردنی بۆ هێزەکانی قەسەدە کرد و ئاماژەی بەوەکرد شەهیدانمان لە پێناو ئەم خاکەدا گیانیان بەخت کردووە.

لە دوای تەواوبوونی قسەکان، بەڵگەنامەی شەهید بوونی دیار تەبقەی شەڕڤانی یەپەگە خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا. لە کۆتاییدا تەرمی شەهید بە وتنەوەی درووشمی "شەهید نامرێ"ەوە سپاردەیی خاک کرا.