تەرمی شەهید جەمیل بەخاک سپێردرا

ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شەهید دڵشێر، بە بەشداری سەدان کەس لە دانیشتووانی تربەسپی مەراسیمی بەخاکسپاردنی شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، شەهید جەمیل شێخ هیندی بەڕێوەچوو کە بەهۆی نەخۆشییەکی کوشندەوە شەهیدبوو.

مەراسیمەکە لە گوندی دوگرە بەڕێوەچوو، پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، ئەندامی مەجلیسی ماڵباتی شەهیدان لە شارۆچکەی تربەسپی، محەمەد زەکی باسی لە مەزنێتی و خەباتی شەهیدان کرد لەپێناو بەدیهێنانی ئاسایش و ئارامی بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەیان.

لەمیانی مەراسیمەکەدا، ئەندامی مەجلیسی سەربازی لە کانتۆنی قامیشلۆ محەمەد زەیدان پابەندبوونی خۆیانی بە پاراستنی خاک و گەل دووپاتکردەوە.

هاوڕێ و هاوخەباتی شەهید جەمیل، فەرماندەی فەوجی شەهید ئارتش، شڤان دێریک ئاماژەی بە سووربوونی شەهید جەمیل کرد لە هەڵگرتنی چەک و بەرگری لە ڕۆڵەکانی گەلەکەی سەرەڕای نەخۆشییەکەی، هەروەها ڕوونی کردەوە: «یەکێک بوو لەو قارەمانانەی بەرامبەر هێرشەکانی سەر ناوچەکانمان وەستایەوە».

کوڕەکەی شەهید جەمیل، ئەحمەد جەمیل شێخ هیندی بەڵێنی دووپاتکردەوە لەسەر ڕێگەی خەبات و بەرخۆدان بەردەوام دەبن، گوتی: «٤ شەهیدمان بەخشی، ئامادەین شەهیدی زیاتر ببەخشین لەپێناو ئازادی و شکۆمەندی گەلەکەمان».

پاشان ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی خانەوادەی شەهید کرا، دواتر تەرمەکەی لە گۆڕستانی شەهید دڵشێر بەخاک سپێردرا.