تەرمی شەهید کاوە حەبشۆ لە کۆبانێ بەخاک سپێردرا

تەرمی شەڕڤانی قەسەدە کاوە حەبشۆلە کۆبانێ بە مەراسیمێک بە خاک سپێردرا. لە مەراسیمەکەدا شەهیدانی حەلەب مەحمود عەبدۆ و فەرهاد عەبدۆ و بەکری عەبدۆ یادکرانەوە.

هەزاران دانیشتووی کانتۆنی فورات بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهیدی قەسەدە کاوە حەبشۆ لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە شاری کۆبانێ.

لە مەراسیمەکەدا شەڕڤانانی قەسەدە مەحمود عەبدۆ و فەرهاد عەبدۆ و بەکری عەبدۆ، کە٢ ی کانوونی یەکەم لە وەڵامدانەوەی هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسوود شەهیدبوون، یادکرانەوە.

لە مەراسیمەکەدا ئەندامی مەجلیسی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) بێریڤان ئیسماعیل ڕایگەیاند دەبێت چەتەکان بزانن گەل ڕێی بەرخۆدانی هەڵبژاردووە، گوتی: "با وانە لە داعشەوە وەربگرن. داعش لە سایەی یەکگرتنی گەلان تێکشکا. ئەمڕۆ لە جاران بەهێزترین و لە هیچ لایەک ناترسین. بانگەواز لە هەموو لایەنەکان دەکەین، ڕێز لە ئیرادەی گەل بگرن".

فەرماندەی مەجلیسی سەربازیی ڕەقە، مەحمود دێمۆ ڕایگەیاند قەیرانەکانی هەرێمەکە لەلایەن هێزە هەژموونخوازەکانەوە درووست دەکرێن و چارەسەر پێکهێنانی فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆیە.

لەکۆتاییدا ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.