تەرمی شەهید مەلکە ئەلعاید لە حەسەکە بەخاکسپێردرا

سەدان کەس لە دانیشتووانی شاری حەسەکە و دەوروبەری بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، مەلکە عابد لە گۆڕستانی شەهید دژوار.

سەدان کەس لە دانیشتووانی حەسەکە و دەوروبەری بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ_ژن لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، مەلکە ئەلعاید، لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە باکوری شارەکە، مەراسیمەکە بەسەرپەرشتی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان بەڕێوەچوو.

مەلکە عاید، دوێنێ چوارشەممە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ڕێگەی لەنێوان شاری دەیرەزۆر و حەسەکە شەهید بوو.

مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان گوتەیەک لەلایەن ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە ناحیەی تەل بەڕاک، شوجاع حصر پێشکەش کرا، تێیدا باسی لە بەهای شەهیدان کرد، لەگەڵ کاریگەری ئەم فیداکارییە لەسەر گەلان. گوتی: «شانازی بە قارەمانێتی شەهیدانەوە دەکەین، ئەوانەی لەپێناو ئارامی هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گەیشتنە پلەی شەهیدبوون».

لای خۆیەوە، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە هەرێمی جەزیرە، ئەحمەد دەرعان، تیشکی خستە سەر فیداکارییەکانی هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە دوورخستنەوەی ناوچەکە لە تیرۆر و پشێویی.

هەروەها ئاماژەی کرد بە پێشەنگایەتی ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەگەڵ ڕۆڵە سەرەکییەکەی بۆ بەدیهاتنی ئەم ئامانجە؛ گوتی: «ژنی ئازاد لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕۆڵێکی سەرەکی لە شۆڕشدا گێڕا».

هەروەک فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ_ژن لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دلێر تەمو، ئاماژەی بە تێکۆشان و دڵسۆزیی شەهید مەلکە عاید کرد، دووپاتی کردەوە، شەهید لەپێناو ئازادی ژن تێدەکۆشا.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، پاشان تەرمی پیرۆزی بەخاکسپێردرا و بەشداربووان لەدەوری بنەماڵەکەی کۆبوونەوە.

ف.ق