تەرمی شەهید موسەنا بەخاکسپێردرا

دانیشتوانی تربەسپی و چلاخا بە مەراسیمێکی تایبەت تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن موسەنا عەلی ئەحمەدییان بەخاکسپارد.

شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن موسەنا عەلی ئەحمەد کە لە ٩ی حوزەیراندا بە نەخۆشی گیانی لەدەستدابوو، ئەمرۆ لە لایەن دانیشتوانی شارەکانی تربەسپی و چلاخا بە مەراسێمیک لە گۆڕستانی شەهید دلشێر لە گوندی دوگری تربەسپی بەخاکسپێردرا.

لە مەراسیمەکەدا ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری چلاخا، فەیسەڵ محەمەد قسەیکرد و وتی: "بەدەوڵەتی تورک دەڵێیین لێرەین. بەرگری لە خاکی خۆمان دەکەین. چونکە بەرخۆدان ژیانە."

هەروەها لەیلا ئەحمەد ئامۆزای شەهید موسەنا لەسەرناوی بنەماڵەی شەهید قسەیکرد و وتی: "سەربەرزین بە شەهیدبوونی شەهید موسەنا. جارێکی دیکە بەڵێنمان دووبارەدەکەینەوە تا دوا هەناسەی ژیانمان لە تێکۆشان و بەرخۆداندابین بۆ پاراستنی خاکمان."

دواتر ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و لەگەڵ هەڵهەڵەی دایکاندا تەرمی شەهید بە خاکسپێردرا.