تەرمی شەهید نیزامەدین سلێمان بەخاکسپێردرا: خەونەکانی بەدی دەهێنین
تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید نیزامەدین سلێمان بەخاکسپێردرا، برای شەهید گوتی: "ئێمە تێکۆشانیان بەردەوام دەکەیەن، تا ئامانج و هیواکانیان دێتەدی".
تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید نیزامەدین سلێمان بەخاکسپێردرا، برای شەهید گوتی: "ئێمە تێکۆشانیان بەردەوام دەکەیەن، تا ئامانج و هیواکانیان دێتەدی".
ئەندامانی ڕێکخراو و مەجلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و سەدان دانیشتووی قامیشلۆ و ناوچەکە بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، نیزامەدین سلێمان بوون.
لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان، ئەندامی مەجلیسی شەهیدان و باوکی شەهید هەبوون کێفۆ عوسمان قسەی کرد، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید و تەواوی شەهیدان کرد، عوسمان گوتی: "شەهید بەها و ڕەگەزەکانی جڤاکەکەمانن. چەندێک باسیان بکەین ناتوانین مافیان بدەین. لێمان دەخوازرێت تێکۆشانیان بەردەوام بکەین و تێکۆشانمان مەزنتر بکەین".
عوسمان ڕایگەیاند لە سەرەتای شۆڕشی ١٩ ی تەمموزەوە، گەلەکەمان قارەمانانە بەرامبەر دوژمن و پیلانگێڕی و هێرشەکان بەرخۆدانی کردووە، لەسایەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەرێمەکە پارێزراوە.
فەرماندە لە مەجلیسی سەربازی قامیشلۆ، نەزیر سۆفی بەڵێنی دووپاتکردەوە بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان تا بەدیهاتنی ئامانجەکانیان.
برای شەهید نیزامەدین، محەمەد سلێمان گوتی: "شەهید نەمرن و ڕێگەمان ڕووناک دەکەنەوە. درێژە بە تێکۆشانیان دەدەین تا ئامانج و هیواکانیان بەدی دەهێنین".
پاشان لە مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان ڕێڤین شێخموس ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرد، پاشان جەماوەری گەل تەرمی شەهیدیان بەخاکسپارد.
هەر ئەمڕۆش مەراسیمی سەرەخۆشیی لەبەردەم ماڵی شەهید بەڕێوەدەچێت.