تەرمی شەهید شەرڤین سەردار لە حەسەکە بەخاکسپێردرا
لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی ئەندامی فەرمانداریی مەجلیسی سەربازی یەپەژە، شەهید شەرڤین سەردار، پەیامی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان و مەزنکردنی تێکۆشان درا.
لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی ئەندامی فەرمانداریی مەجلیسی سەربازی یەپەژە، شەهید شەرڤین سەردار، پەیامی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان و مەزنکردنی تێکۆشان درا.
بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی ئەندامی فەرمانداریی مەجلیسی سەربازی یەپەژە، ئیمان دەروێش (شەرڤین سەردار)، جەماوەرێکی گەل و ئەندامانی دامەزراوە سڤیل و سەربازییەکان، چوونە گۆڕستانی شەهید ڕۆستەم جودی لە ناوچەی دەرباسیە.
شەهید شەرڤین و دوو هاوڕێی لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ١٥ ی ئەیلول لە مەنبەج شەهید بوو.
ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەی دەرباسیە فەوزە یوسف، ئاماژەی کرد بە ڕۆڵی شەهید شەرڤین لە بەرخۆدان و پاراستنی ئاسایشی هەرێمەکە. هەروەها جەختی کردەوە لەسەر درێژەدان بە بەرخۆدان و تێکۆشان بەگوێرەی فیکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
هاوسەرۆکی تەڤگەری جڤاکی دیموکراتیک (تەڤ-دەم)، ڕوکەن ئەحمەد، ئاماژەی بەوە کرد، دەستبەرداری ئامانجی شەهیدان نابن و تا سەرکەوتن درێژە بە ڕێگەکەیان دەدەن.
فەرماندەیەکی یەپەژە، نەسرین عەبدوڵا، سەبارەت بە سیاسەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گوتی: "دوژمن بە هەموو شێوەیەک هێرشمان بۆ دێنێ، با دوژمنی فاشیست بزانێت، چەندێک درێژە بە دڕندایەتییەکەی بدات، ناتوانێت ئیرادەی گەلێکی ئازاد بشکێنێت کە خوێنی خۆی بۆ ئازادی دەڕێژێت".
لەکۆتایی مەراسیمەکە، ناسنامەی شەهید شەرڤین سەردار خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. دواتر، تەرمی شەهید بە هەلهەلەی دایکان و درووشمی "شەهید نامرن" بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەهید نوجان ئۆجالان لە گۆڕستانی شەهیدانی مەنبەج و تەرمی شەهید جاندا جودی لە گۆڕستانی شەهیدانی کۆبانێ بەخاکسپێردرا، کە هەردووکیان لە هەمان هێرشدا شەهیدبوون.