تەرمی شەهید ئیدریس لە حەسەکە بەخاکسپێردرا

سەدان کەس لە دانیشتووانی حەسەکە بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید ئیدریس ئەلحەمود، شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە)، لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە.

ئەمڕۆ سەدان دانیشتووی حەسەکە و ئەندامانی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی شارەکە، بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید ئیدریس ئەلحەمود، بە ناسناوی "دڵبرین"، لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە.

مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان وتەی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لەلایەن مەحمود جەواد پێشکەشکردا، لە سەرەتادا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و ئومێدی سەبووری بۆ خواستن.

جەواد گوتی: "ڕێگەی شەهیدان، ڕێگەی ئێمەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجە شۆڕشگێڕییەکان و بەدیهێنانی خەونی گەلان، هەمیشە وەک چرای ڕووناککەرەوەی گەل دەمێننەوە".

هەروەها گوتی: "شەهیدان سیمبولی شۆڕشن لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، شەهیدبوون نرخێکی مرۆیی و مەعنەوی تایبەتە، پەیامدارییە لەپێناو پاراستنی جڤاک و بونیادنانی ئیرادە".

لای خۆیەوە، فەرماندەی نوسینگەی شەهیدانی هەسەدە لە هەرێمی جەزیرە، موستەفا شەریف ڕوونی کردەوە، لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاواوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەڕێگەی چەتەکانییەوە شەڕ بە گەلان دەفرۆشێت؛ گوتی: "بە هۆی فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەمیشە سەرکەوتن بۆ ئێمەیە، لەناوبردنی داعش بەڵگەیە بۆ ئەم ڕاستییە".

شەریف جەختی کردەوە لەسەر ئاوڕدانەوە و پشتیوانی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هێزە سەربازییەکان، لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجی شەهیدان و بەدیهاتنی سوریایەکی دیموکراتیک و ئازاد.

پاشان ناسنامەی شەهید لەلایەن ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، ڕۆژدا ئەحمەد خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

دواتر بە هەلهەلەی دایکان و درووشمی ستایشکردنی شەهیدان، تەرمی پیرۆزی شەهید "ئیدریس" بەخاکسپێردرا.