تەرمی شەهیدان لە قامیشلۆ و حەسەکە بەخاک سپێردران

تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە سەید قامیشلۆ و عەبدولکەریم داود لە قامیشلۆ و حەسەکە بەخاکسپێردران.

سەدان دانیشتووی قامیشلۆ بەشداربوون لە بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانی قەسەدە سەید قامیشلۆ (جاسم عەواد) لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان لە قامیشلۆ.

ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، فاتمە جاسم قسەی کرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد.

پاشان فەرماندە لە مەجلیسی سەربازیی قامیشلۆ نەزیر سۆفی گوتی: "هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکە و بەتایبەت ئەم دواییە لە دەیرەزۆر، سەلماندی کە ئەم گەلە بەرخۆدەر و یەکگرتووە".

سۆفی بەڵێنی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دووپاتکردەوە لەپێناو دادپەروەری و یەکسانی شوێنکەوتەی شەهیدان دەبن.

دواتر ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. پاشان تەرمی شەهید بەخاک سپێردرا.

حەسەکە

سەدان دانیشتووی شاری شەدادی تەرمی شەڕڤانی قەسەدە هۆگر (عەبدولکەریم داود)یان بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهیدانی شارەکە بەخاک سپارد.

مەراسیمەکە بە ڕێزگرتن و نمایشی سەربازی دەستی پێ کرد.

ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شەدادی محەمەد خەلیل سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و گوتی: "شەهیدان لەپێناو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک گیانیان بەخشی".

وتەبێژی مەجلیسی سەربازیی شەدادی محەمەد فەرەج ڕایگەیاند شەهید عەبدولکەریم ئەرکی پیرۆزی خۆی بۆ پاراستنی گەل و خاکەکەی بەجێ گەیاند و چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە.

بەڵێنی دووپاتکردەوە بۆ خاوەنداری لە دەسکەوتی شەهیدان و بەدیهێنانی خەونەکانیان تێدەکۆشن.

دواتر ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، تەرمی شەهید بە هەلهەلە و درووشم بەخاک سپێردرا.

شەڕڤانی قەسەدە، هۆگر (عەبدولکەریم داود) ٢٨ ی ئەیلول لەسەر ئەرکەکەی لە شارۆچکەی بەسیرەی دەیرەزۆر شەهید بوو.