تەرمی شەڕڤان محمەد فەیسەڵ بەخاکسپێردرا

تەرمی شەرڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە)، شەهید محەمەد فەیسەڵ، لە گۆڕستانی شەهید دڵشێر بەخاکسپێردرا.

شەڕڤانی هەسەدە، محەمەد فەیسەڵ (دژوار) لە ٢٧ تەمموز لەمیانی مەشقی سەربازی بە ڕووداوێک شەهیدبوو.

دانیشتووانی ناوچەی تربەسپی بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید محەمەد، لە گۆڕستانی شەهید دڵشێر.

ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە تربەسپی محەمەد ئیبراهیم قسەی کرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی کرد.

ئیبراهیم بەڵێنی دووپاتکردەوە بە درێژەدان بە تێکۆشان، ڕایگەیاند، لەسایەی فیداکاری شەهیدان گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەهێز بوون.

ئەندامی نووسینگەی پەیوەندییەکانی مەجلیسی سەربازی قامیشلۆ، محەمەد زێدان، گوتی: "وەک هێزە سەربازییەکان، بەڵێنمان داوە بۆ پاراستنی هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، باجەکەی چەندێک قورس بێت، ئێمە پابەندی بەڵێنەکەمان دەبین تا ئەوکاتەی ئارامی و ئاسایشی هەرێمەکە دێتەدی".

بەناوی بنەماڵەی شەهید محەمەد فەیسەڵەوە، مامی شەهید، عیناد خەڵەف، ئاماژەی کرد بە فیداکاری شەهید محەمەد لەپێناو ژیانێکی ئازاد و شکۆدار و گوتی: "ئێمە بە شەهیدبوونی وی، سەربڵندین".

پاش وتەکان، ناسنامەی شەهید محەمەد فەیسەڵ خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. بە هەلهەلەی دایکان، تەرمی شەهید بەخاکسپێردرا.