تەرمی سۆسن بیرهاد لەلایەن هەزاران کەسەوە بەخاکسپێردرا

سۆسن بیرهاد یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەژە کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر تەل تەمر شەهید ببوو، لەلایەن هەزاران کەسەوە لە ناوچەی ئەهرەسێ لە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم بەخاکسپێردرا.

تەرمی شەهید سۆسن بیرهاد (سۆسن محەمەد) لە حەلەب و شەبا لەلایەن هەزاران کەسەوە بەخاکسپێردرا.

تەرمی شەهید لە گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب لەلایەن هەزاران کەسەوە پێشوازی لێکرا و کاروانەکە بەرەوە شەهبا بەڕێکەوت.

لە کانتۆنی شەهبا کاروانی تەرمی شەهید سۆسن بیرهاد بە ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە پێشوازیکرا.

تەرمی سۆسن بیرهاد لە نەخۆشخانەی ئاڤرین لە شاروچەکی فافین وەرگیرایەوە، لە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم بەخاکسپێردرا.