تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، سەرحان، بەخاک سپێردرا

لە ناوچەی شەدادی لە کانتۆنی حەسەکە تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، سەوادی مەتەر سەرحان بەخاک سپێردرا.

ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، سەوادی مەتەر سەرحان لە ١٩ ی ئاب، لە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شەدادی شەهید بوو.

دانیشتووانی ناوچەکە بە مەراسیمێک تەرمی شەهید سەرحانیان لە گۆڕستانی شەهیدانی ناوچەکە بەخاک سپارد.

پاش مەراسیمێکی سەربازی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شەدادی، ئەمجەد دەخیل، لەسەر کەسایەتی شەهید سەرحان، گوتی: "شەهید سەوادی نموونەی قارەمانێتی و فیداکاری بوو، گیانی فیداکرد لەپێناو پاراستنی گەل و وڵات".

بەڕێوەبەری ئەوقافی ناوچەی شەدادی، ئەحمەد ئەل ئەسەد، شەهیدانی ئازادی بیرهێنایەوە و بەڵێنی دا بۆ درێژەدان بە ڕێگەکەیان.

پاش ئاخاوتنەکان، ناسنامەی شەهید سەرحان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. تەرمەکەی بە درووشمی دڵسۆزی بۆ شەهیدان و هەلهەلەی دایکان بەخاک سپێردرا.