تەڤ-دەم داوای یەکڕیزیی و بەرخۆدانی کرد

لە ڕاگەیەندراێکییدا تەڤ-دەم سەرنجی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر منبج و لە دژی ئەو هێرشانە بانگەوازی پاڵپشتی و بەرخۆدانی لە گەلان کرد.

تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) پەیوەست بە ڕووخاندنی ڕێژێمی بەعس و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوەکردوە گەلانی سوریا گەلێک ئازارییان چەشت بە دەستی ڕژێمی بەعسەوە و ڕووخاندی ڕژێمی بەعسی لە گەلانی سوریا پیرۆز کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بەرخۆدانی ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤ی خەڵکی قامیشلۆ بە ڕووخاندنی دیواری ترس لە لایەن گەلی کوردەوە بووە بناغەی داڕوخاندنی ڕژێمی بەعس.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، هێندەی ڕووخاندنی ڕژێمی بەعسی شۆڤێنی، ئەو سیستەمەی دەبێتە جێگرەوەیی گرنگە و هاتووە: "باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەر لەسەرەتای قەیرانی سوریاوە داوایی یەکێتی، خوشک-برایەتی، یەکسانی و بونیادنانی کۆمەڵکەیەکی دیموکراتیکی دەکات، لەو باوەڕەدایە گەلانی سوریا پێکەوە دۆزی خۆیان چارەسەر بکەن و وڵاتێکی دیموکراتیک دامەزرێنن."

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکراوەتەوە لەوەی گەر هێرشی سەر دەستکەوتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامبێت، ئەوا پێویستە بەرخۆدانی مێژووی بەڕێوەببرێت.

شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر منبج

ڕاگەیاندراوەکە بە شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر منبج، ئاماژە بەوەکراوە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هێرشەکانی دەرخەری ئەوەیە هاوشێوەی ڕژێمی بەعس چارەسەریی ناوێت.

'بە ڕووحی شۆڕشی ژن ژیان ئازادییەوە لە بەرخۆداندابن'

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە ڕای گشتی و هێزە نێونەتەوەییەکان کراوە لە بەرانبەر هێرشە تیرۆرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە. بانگەوازی لە گەلانی هەرێمەکە، پارت و ڕێکخستنەکان کراوە یەکێتی و هاوپشتی خۆیان بەهێز بکەن و لە دژیی شەڕی تایبەت بە ڕووحی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە تەنیشت بەرخۆدانی هێزەکانی قەسەدە بوەستنەوە.