تەڤ-دەم: پێویستە جینۆسایدی ئێزدییەکان بە فەرمی بناسرێت و کایەی ئاسمانی دابخرێت

تەڤ-دەمسەبارەت بە نۆیەمین ساڵیادی جینۆسایدی دژ بە ئێزدییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوایکرد، " کە پێویستە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دان بەم جینۆسایدەدا بنێن و کایەی ئاسمانی ناوچەکە بەڕووی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دابخەن".

بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) بۆ  یادکردنەوەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی شەنگال کە ٩ ساڵ بەرلەئێستا لەسەر دەستی چەتەکانی داعش لە دژی ئێزدییەکانی سينگال ئەنجامدرا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "سەرەتا هەموو شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژییە بە بیردێنینەوەو سەری رێز و نەوازش دادەنەوێنین. ٩ ساڵ لەمەوبەر گەلی ئێزدی لە شنگال ڕووبەڕووی فەرمانێکی تر بووەوە لە لایەن داعش کە بە هاوکاری هێزە ناوخۆیی و نێونەتەوەییەکان هێرشی کردە سەر شەنگال، بە شێوەیەکی سەرەکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بە هاوکاریی پەدەکە کە لەو سەردەمەدا شنگالیان کۆنترۆڵ کردبوو کۆمەڵکوژییان دژی گەلی ئێزدی ئەنجامدا. ئامانج لەو کۆمەڵکوژیە دانانی تیرۆریستانی داعش بوو لە شەنگال، ئەمەش بۆ ئەوەی شەنگال بکرێتە ناوەندی هێزی تاریک و خراپەکار بۆ هەموو ناوچەکە، بۆ لەناوبردنی میراتی کولتووری و مێژوویی گەلی  ئێزدی لە شەنگال .

کۆمەڵگای ئێزیدی مێژوویەکی پڕ لە خۆڕاگری و خەبات و هەڵوێستی نەتەوەیی و بەها مرۆییەکانی هەیە، لە پێناو پاراستنی میراتی کولتووری و  کۆمەڵایەتی ڕەسەنی ئێزیدی ئەمڕۆ ئەم کۆمەڵگایە لەبەردەم سیاسەتی جینۆساید و لەناوبردندایە. ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم، تەواوکردنی جینۆسایدی ئیتنیکی دژ بە گەلی ئێزدییە، چەوساندنەوەی جەوهەری و ڕۆحی بوژانەوەیە، بەم ڕۆحە، بەرخۆدانێکی مێژوویی هاوچەرخ پەرەی سەندووە بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراسی- لە شنگال و دەشتی نەینەوا بەرخۆدانێکی مێژۆی هاوچەرخ پێشخرا. ئەم ڕۆحە هێزی خۆی لەو قوربانیدانانە وەرگرتووە کە تەڤگەری ئازادی کوردستان بۆ پاراستنی ئەم میراتە نیشانی داوە.

ئەم خۆڕاگرییە  بو بە سەرەتای شۆڕشێکی هاوچەرخ بۆ زیندووکردنەوەی کۆمەڵگای ئێزدی و بنیاتنانی ڕێکخستنەکەی لە ڕێگەی دامەزراندنی دامەزراوە دیموکراسیەکان، پێکهێنانی یەکینەیەکی بەرخودان کە تیرۆریان تێکشکاند و شەنگالیان ڕزگار کرد.

داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان بە پرسی بە پاراستنی کەمینەی نەتەوەیی و ئایینییەکان دەکەین، لە مەترسی و هەڕەشەی جینۆساید، کۆمەڵکوژی، پاکتاوی ئیتنیکی و گۆڕینی دیموگرافیا ، ئەرکە مرۆیی و ئەخلاقییەکانیان بەجێبهێنن. هه ڕوه ها داوا رێکار بگرنەبەر و هەڵوێستیان هەبێت لەپێناو قەدەغەکردنی کایەی ئاسمانی  باکور و ڕۆژهه ڵاتی سوریا، شنگال، مه خمور و باشووری کوردستان کە بە بەردەوامی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانیەوە هێرشیان دەکرێتەسەر.

نەتەوە یەکگرتووەکان کە دان بەم کۆمەڵکوژییەدا نانێت و نایەوێت لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی بکرێت، بەرپرسیارە لەم کۆمەڵکوژی و تاوانکاریانەی دژ بە مرۆڤایەتی دەکرێن. ئەم بێباکییەی نەتەوەیەکگرتووەکان هانی دەوڵەتی تورک دەدات کە داگیرکارییەکانی فراوانتر بکات و کۆمەڵکوژی زیاتر لە دژی خەڵک ئەنجام بدات".

هـ . ب