تەڤدەم: جەژنی قوربان لە هەموو گەلی کورد پیرۆز بێت

تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤدەم) جەژنی قوربان لە گەلی کورد و تەواوی پێکهاتەکانی سوریا پیرۆزدەکات، هیوخوازە ئاشتی و برایەتی لە هەرێمەکە بەرقەرار بێت.

تەڤدەم بە ڕاگەیاندراوێک پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکانی سوریا دەکات.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی دەکەین لە بنەماڵەی شەهیدان و بریندارانی شەڕ و گەلە بەرخۆدەرەکەمان و تەواوی پێکهاتەکانی جڤاکی سوریا".

بەهیواین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە هەموو سوریا و هەرێمەکە، بەتایبەت لەم قۆناغەی کەوتن و شکستی گرووپی ئاستانە، بەو هیوایەی بگەینە چارەسەرێکی ڕیشەیی تاوەکو خۆشی بۆنە سیمبولیک و نیشتیمانی و ئایینییەکان بگەڕێتەوە بۆ هەموو پێکهاتەکان.

جەژنەکان بایەخێکی گرنگیان هەیە، هەڵگری مانای جەوهەریی لێبووردەی و ئەخلاقیین لای جڤاکە ڕەسەنەکان کە مانای کەلتووری و ئەخلاقی خۆیان بەدرێژایی مێژوو پاراستووە.

بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێشتا جەژن و بۆنەکان دەگۆڕن بۆ ڕۆژی توندوتیژی و تیرۆر و دەیسەپێنن بەسەر جڤاکە پارێزراوەکان، ڕێگەنادەن سرووت و عورف و نرخە ئەخلاقییەکان پیادە بکەن، قێزەونترین پێشێلکاری پیادە دەکەن لەڕێگەی بۆردومانی هەرێمە ئارامەکان و بەزاندنی سەروەری وڵاتانی دراوسێ بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوان و بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل. حکومەتی تیرۆریستی ئاکەپە هیچ بەهایەک ناداتە جەژن و شکۆی مرۆڤایەتی و تاوان و کۆمەڵکوژی دژی گەلەکەمان و بەهاکانمان ئەنجام دەدات.

ئێمە وەک تەڤدەم، دووبارە پیرۆزبایی خۆمان دەگەیەنین، دووپاتی دەکەینەوە پێویستە ئاشتی و برایەتی لە هەرێمەکە بەرقەرار بێت بە گفتوگۆی سوری_سوری بەبێ دەستوەردانی نێودەوڵەتی و هەرێمی. با دەوڵەتانی پارێزەری چارەسەری ئاشتی کۆتایی بهێنن بە هەڕەشە و ململانێ سیاسییەکان لەپێناو گەڕانەوەی خۆشی و چێژی جەژنەکان بۆ سیمای مناڵەکانمان و گەلانی هەرێمەکە، لەگەڵ تێکۆشان بۆ گەڕانەوەی سەلامەتی هەموو کۆچبەران بۆ شوێنی خۆیان".