وڵاتپارێزانی عه‌فرین: دوای دیدار له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ له واتای وڵاتپارێزی تێگه‌یشتین
وڵاتپارێزانی عه‌فرین كه رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانیان بینیوه، باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه دوای دیداره‌كه له واتای وڵاتپارێزی تێگه‌یشتوون.
وڵاتپارێزانی عه‌فرین كه رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانیان بینیوه، باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه دوای دیداره‌كه له واتای وڵاتپارێزی تێگه‌یشتوون.
وڵاتپارێزی وشه‌یه‌كه، به‌ڵام چه‌ندین واتا و شرۆڤه‌ی هه‌یه. هه‌ر فه‌یله‌سوف یا زاناكان به‌شێكی ئه‌و وشه‌یه‌یان شرۆڤه‌كردووه. به‌ڵام كاتێك هزر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هاته ئاراوه و بڵاوبووه‌وه بینرا كه رێبه‌ر ئۆجالان وڵاتپارێزی له هه‌موو روویه‌كه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندووه. هه‌موو خاڵه‌كانی وڵاتپارێزی نیشانداوه و بۆ كوردان یاخود كه‌سانی وڵاتپارێز، هه‌موو جۆره‌كانی وڵاتپارێزی شرۆڤه كردووه. وڵاتپارێزانی عه‌فرین كه له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی تائێستا له ناو خه‌باتدان و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئاپۆوه په‌روه‌رده‌كراون قسه‌یان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد.
له فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئۆجالاندا پاراستنی وڵات وه‌ك پاراستنی دایكه
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی كانتۆنی عه‌فرین فه‌وزی مسته‌فا باسی له‌وه‌كرد كه رێبه‌ر ئۆجالان له گه‌لێك بابه‌تدا وڵاتپارێزی هه‌ڵسه‌نگاندووه و وتی، "له سه‌رده‌می منداڵی رێبه‌ر ئاپۆدا هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی كه په‌یوه‌ست بوونی ئه‌وی به خاك و وڵات ده‌رده‌خست هه‌بوون. بۆ ئه‌وه‌ش رێبه‌ر ئۆجالان ده‌یگوت، بنه‌ماڵه‌كه‌ی منیش وه‌ك هه‌موو بنه‌ماڵه‌كان ده‌یویست كه منیش ژیانێكی ئاسایی بژیم و بژێوی بنه‌ماڵه‌كه‌م داین بكه‌ن. رێبه‌ر ئاپۆ له رێگه‌ی بنه‌ماڵه، منداڵی خۆی و شكۆ به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان وڵاتپارێزی هه‌ڵسه‌نگاندووه. رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت، ‘بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ خاوه‌نداری له خاك و شكۆی خۆی بكه‌ن ده‌بێت ناپاكی له خاكی خۆیان نه‌كه‌ن".
فه‌وزی مسته‌فا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه له فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئۆجالاندا پاراستنی وڵات وه‌ك پاراستنی دایكه و به‌م جۆره دووا: "زۆر توندوتیژی به‌سه‌ر گه‌لی كورددا سه‌پێنران، گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی ئیتر كورد نه‌یانده‌توانی بڵێن ئێمه كوردین. وتنی ‘كورد‘ وه‌ك تاوان ده‌بینرا. كاتێك كه گه‌له‌كه‌مان له‌و دۆخه‌دابوو، رێبه‌ر ئۆجالان هاته مه‌یدان. ئه‌و كاتانه له ژیانی رۆژانه‌شدا قسه‌كردن به كوردی قه‌ده‌غه‌بوو، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ دانا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له جیهاندا هه‌موو كه‌س و هه‌موو جۆره زینده‌وه‌ران به زمانی خۆیان قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌بوو. ئه‌وه‌ش له ژیانی رێبه‌ر ئاپۆدا بووه رووداوێكی مێژوویی و له‌سه‌ر پاراستنی خاك و وڵات كاریگه‌ری خۆی دروست كرد".
‘گرنگترین به‌شی وڵاتپارێزی له ئه‌ستۆی ژناندایه ‘
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی كانتۆنی عه‌فرین سوره‌یا حه‌به‌ش له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه هه‌سته‌كانی خۆی به‌م جۆره هێنایه سه‌ر زمان: "رێبه‌ر ئۆجالان ده‌ڵێت ‘وڵاتپارێزی ئه‌وه‌یه كه تۆ خاوه‌نداری له كو‌لتور، زمان، نه‌ته‌وه و خاكی خۆت بكه‌یت" و به‌م دۆره درێژه‌ی پێیدا: "كاتێك ئێمه له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئۆجالان دیدارمان كرد واتای ژنمان ناسی. له رێگه‌ی رێبه‌ر ئاپۆوه ئێمه زانیمان كه ژنی وڵاتپارێز خاوه‌نداری له زمان، خاك و كو‌لتور ده‌كات. ئێمه له رێگه‌ی رێبه‌ر ئاپۆوه زانیمان گرنگترین به‌شی وڵاتپارێزی له ئه‌ستۆی ژناندایه".
سوره‌یا حه‌به‌ش باسی له‌وه‌كرد، كه له ساڵی ١٩٨٦ پارتی ناسیوه و وتی، "دوای دیدار له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئۆجالان كه‌سایه‌تی نوێ هاتنه ئاراوه. رۆحی وڵاتپارێزی خۆی به هه‌موو پێكهاته‌كاندا بڵاوكرده‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له شۆڕشی رۆژئاوادا شه‌ڕیان كردووه، ته‌نیا كورد نه‌بوون، كه‌سانی تر له نه‌ته‌وه‌ی جیاجیا له ناو شۆڕشدا به‌شداربوون. وڵاتپارێزی هه‌ڵوێستی مرۆڤه‌كان نیشان ده‌دات".
سوره‌یا حه‌به‌ش له كۆتایی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌كرد كه ده‌بێت هه‌موو كه‌س خاوه‌نداری له هزری رێبه‌ر ئۆجالان بكات و به‌م جۆره قسه‌ی كرد: " رێبه‌ر ئاپۆ بۆ كه‌سایه‌تی خۆی خه‌باتی نه‌كرد، ئه‌و له پێناو گه‌ل خه‌باتی كرد. له سایه‌ی پارادایمی رێبه‌ر ئۆجالان گه‌ل زانا بوو، به كولتوری خۆی گه‌وره‌بوون و منداڵه‌كانیشیان به‌و كولتوره گه‌وره كرد".
هـ . ب