عوبەید: ڕۆحی شۆڕشگێڕی ڕۆژئاوا بەردەوامە، گەل بەرەو دواوە هەنگاو نانێت

بەڕێوەبەری دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی جزیرە حسێن عوبەید کە شاهیدی هەموو ساتەکانی شۆڕش بووە، ئاماژەی بە هێرشە داگیرکارییەکان کرد و وتی: "ئەم گەلە بەرەو دواوە هەنگاو نانێت."

بەڕێوەبەری دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی جزیرە عوبەید حسێن کە شاهیدی هەموو ساتەکانی شۆڕش بووە، ئەوەی دەستنیشانکرد کە شۆڕش بە خوێنی شەڕڤانانی گەنجەوە گەیشتووە ئەمڕۆ.

عوبەید لە سەرەتایی قسەکانیدا باسی لە سەردەمی پێش شۆڕشی ١٩ی تەمووز و ئەمەی وت: "ماوەی ٤٧ ساڵ ڕژێمی بەعس کاریگەرییەکەی زۆر و گوشاری لەسەر گەل هەبوو. گەلی ڕۆژئاوا خاوەنی نەریتێکی بەرخۆدان بوو. زەمینەیەکی بەهێز کە شەهیدان ئافراندووبوویان بوونی هەبوو. گەلی ڕۆژئاوا لە سایەیی میراتی بەرخۆدانی شەهیدانەوە خۆی دامەزراند، تێکۆشانی خۆی بەهێزکرد و بەزیندوویی هێشتبوویەوە، هەر بۆیە بەدەستپێکرنی لەگەڵ سەرهەڵدان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، گەلی کورد بە پێشەنگایەتی شۆڕش هەستان و بە بەهێزییەوە بەڕێکخستن بوون. شۆڕشی ١٩ی تەمووز بەم باوەڕ و بڕیاردارییەوە پێکهێنرا. لە ساڵی ٢٠١٢دا شۆرشی کۆبانێ-ەوە دەستیپێکرد و تروسکەکەی شۆڕشەکە بە خوێنی هەڤاڵانی شەهیدی وەک چەکدار، سلاڤ، بێریڤان، خەبات دێرک و باوەڕ ڕۆژهەڵات پێکهات. لەسەر ئەم بنەمایە گەلەکەمان بەشداری شۆڕش بوون. هەتا کۆتا خاڵیش بەرخۆدان و تێکۆشانیان بەردەوام بوو."

'گەنجان بوون بە وەڵام دەرەوەی قڕکارییەکانی سەر ڕۆژئاوا'

عوبەید ئەوەی بیرهێنایەوە لە قۆناغەکانی پێکهێنانی شۆڕشی ڕۆژئاوادا بە هەزارن گەنج شەهید بوون و قوربانی زۆر درا و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "گەنجان شتێکی ئەوتۆییان دەربارەی شەڕکردن نەدەزانی کە لەبەرامبەر دوژمندا شەڕیان دەکرد، بەڵام بە باوەڕدارییەکی بەهێز و لە دژی دووژمن وەستانەوە. یەكێک لەو گەنجانە شەهید باوەڕ ڕۆژهەڵات بوو. دەست و قاچێکی پەڕیبوو، لەپێش دەستپێکردنی شۆڕش هاتبووە ڕۆژئاوا بۆ وەرگرتنی چارەسەری، بە دەستپێکردنی شۆڕش بووە بە وەڵامدەرەوەیەکی بەهێزی هێرشە قڕکارییەکانی سەر گەلی ڕۆژئاوا. بەدەستپێکردنی شۆڕش و گەیشتنی بە دێرک، هەزاران کەس بە دروشمی "ئامادەین بۆ ئازادی. لەو پێناوەش ئامادەین بۆ هەموو ئەرکێک" ڕژانە گۆڕەپانەکان. هەڤاڵ باوەڕ کەم ئەندابوو، لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشدا وێڕای ئەوەی هەمووان دەیانگووت نابێ و ناتوانی بەشداری بکەیت، بەڵام هەڤاڵ بە وتنی؛ 'ڕاستە کەم ئەندامم بەڵام من دەتواننم هەنگاو بنێم و بەشداربم، من قەرزداری گەلی ڕۆژئاوام و بە خوێنی خۆم ئەو قەرزە دەدەمەوە. لە چیاکانی کورستاندا بە هەزاران گەنجی ڕۆژئاوایی لە شانمدا شەهیدبوون. هیچ کاتێک هەڤاڵێتی ئەوان لە بیرناکەم. بۆیە پێویستە ببمە بەشێک لە شۆڕشی رۆژئاوا و پارێزگاری لە بنەماڵەی هەڤاڵانی شەهیدم بکەم.'

بۆیە بەم بڕیاردارییەی هەڤاڵ باوەڕەوە بەرەوپێشچوون لە ناوماندا زیاتربوو، دوای شەهیدبوونی بە هەزاران کەس بەشدارییان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەیدا کرد. بە سەدان گەنج بەڵێنیان دا بە هەڤاڵ باوەڕ و بەشداری ناو یەخەکە بوون. دوای شەهیدبوونی شەهید باوەڕ ئەنجومەنی سەربازی دامەزرێنرا."

هەر لە درێژەی قسەکانیدا عوبەید ئاماژەی بەوەدا کە شۆڕشی کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر جیهان دروستکرد و وتی: " شۆڕش نەک تەنها لەسەر گەلی ڕۆژئاوا بەڵکو لە تەواوی جیهاندا کاریگەرییەکی گەورەی دروستکرد. بە سەدان لە گەنجانی ئەنتەر ناسیۆنالیست بەشداری ناو شۆڕش بوون. ئەم دەستکەوتانە بە باوەڕداری دیموکراسی و ئازادییەوە بەدەستهێنراون."

بەرخۆدان بەردەوامە

بەڕێوەبەری دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی جزیرە عوبەید حسێن ئەوەی دەسنیشانرکرد لە قۆناغی ئێستادا دووژمن لە هەموو لایەکەوە گەمارۆی هەرێمەکەی داوە و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "دووژمن بە هەموو ڕێبازەکانی شەڕی تایبەتەوە لە دژی شۆڕش وەستاوەتەوە. بەڵام دیسانەوە سەرکەوتن هەر بۆ گەلەکەمانە. هەمووان ئەمەیان بینوە لە ناو چەند ساڵەی شۆڕشدا. دەوڵەتی تورک بە بەردەوامی هیرشی گەل دەکات و گەلیش لە بەرخۆدان بەردەوامە. بە خوێنی شەهیدانەوە، دووژمن بێچارە ماوەتەوە بەرامبەر شۆڕش. گەلەکەمان ئەو نەخشەڕێگەیەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژیانی ئازاد و دیموکراسی دایڕشتووە، کردوویەتی بە بنەمای تێکۆشانی خۆی و لەبەرامبەر هێرشەکانی دووژمندا گەلەکەمان بەرەو سەرکەوتنی زیاتر هەنگاو دەنێت."