وەک هیوایی خۆیان ناوی منداڵە ساواکەیان ناوە 'کۆبانێ'

خێزانێکی کۆچبەریی عەفرین-شەهبا کە لە ئێستادا لە کۆبانێ نیشتەجێن، باسیان لە ستەم و زۆردارییەکانی دەوڵەتی تورک کرد، ئاماژەی بەوەدا وەک هێمایەک بۆ هیوای ژیان ناوی منداڵە تازەکەیان ناوە کۆبانێ.

بنەماڵەی ئەمین موستەفا کە بەهۆیی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆسەر شەهبا لە جێگەیی خۆیانەوە ناچاری کۆچبەری بوون. لە ڕێگەیی ئاژانسمانەوە باسییان لە سەختییەکانی کاتی دەرچوونیان لە شەهبا کرد و بە هیوایی ژیان ناوی منداڵە تازەکەیان ناوە کۆبانێ.

ئەمین موستەفا کە خەڵکی عەفرینە و لە ئێستادا لە کۆبانێ جێگیربووە، بەم شێوەیە باسی لە گەیشتنیانی بۆ کۆبانێ کرد: "دەوڵەتی تورک بە هەموو جۆرە دڕندایەتییەکییەوە هێرشی دەکردینە سەر، ماوەی حەوت ساڵ لە داوی جێهێشتنی عەفرین لە شەهبادا ژیانمان کرد. دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە لەوێیش هێرشی کردینەوەسەر و کۆچبەر بووین. دوو ڕۆژ بە ڕێگەوەبووین و دووچاریی هەموو سەختییەک بوینەوە. ژن و منداڵان بە پێی پەتی بەڕێگەوەبوون. چەتەکان لەسەر ڕێگە گەمارۆییان داین و هێرشییان کردینەسەر، بەم حاڵەوە هەڵهاتین و بەهەزار دەدەسەری گەیشتینە تەبقا."

'کۆبانێ سیمبوڵی هیوایە'

لە بەردەوامییدا ئەمین موستەفا دەسنیشانیکرد لە تەبقاوە ڕوویان لە کۆبانێ کرد و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "کاتێک شەهبامان جێهێشت ڕوومان کردە کۆبانێ. گەلەکەمان بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە پێشوازییان لێکردین. کۆبانێ بۆ ئێمە سیمبوڵی هیوایە، بۆیە ناوی منداڵە تازەکەمان ناوە کۆبانێ."