وۆرکشۆپی ٢٥ تشرینی دووەم: بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییەکان پێویستە کۆنفیدراڵیزمی ژنان پێکبهێندرێت

پارتی ئایندەی سوریا لە قامیشلۆ لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەمدا وۆرکشۆپێکی سازکرد، لە وۆرکشۆپەکەدا ئاماژە بەوەدرا لە ڕێگەی توندوتیژییەوە مافەکانی ژنان سەرکوت دەکرێن، جەختکرایەوە لەوەی لە دژی توندوتیژییەکاندا کۆنفیدراڵیزمی ژنان پێویستییە.

لە چوارچێوەی چالاکییەکانیدا پارتی ئایندەی سوریا بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان بە دروشمی ' بە فەلسەی ژن، ژیان، ئازادی خۆت بپارێزە' لە قامیشلۆ  بە ئامادەبوونی ژنانی هەرێمەکانی کانتۆنی قامیشلۆ لە هۆڵی نێرگز وۆرکشۆپێک ئەنجامدا.

وۆرکشۆپەکە لە لایەن زۆزان شەمۆ جێگری وتەبێژی ئەنجومەنی گشتی ژنانی پارتی ئایندەی سوریا، وەلیدە حەسەن وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی ئایندەی سوریا لە قامیشلۆ و هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شاری قامیشلۆی پارتی ئایندەی سوریا وەلیدە ئیسماعیل بەڕێوەبردرا.

لە قسەکردنیدا وەلیدە حەسەن سەرنجی خستەسەر دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و بە هۆکاری نایەکسانی ڕەگەزی دانا، کە بووەتە هۆی ئەوەی ژنان نەتوانن ئازادانە بژین.

دوای تەواوبوونی قسەکانی گفتوگۆی کراوە لە نێوان ژنانی بەشداربووی وۆرکشۆپەکە و بەڕێوەبەرانی وۆرکشۆپەکە ئەنجامدرا.

لە وۆرکشۆپەکەدا باس لە توندوتیژییەکانی دەڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر ژنانی هەرێمەکە کرا و جەختکرایەوە لەوەی بۆ تێگەشتن لەم توندوتیژیانە ژنان پێویستییان بە تێگەشتنێکی کولتووری هەیە و هەروەها بەهێزکردنی کۆنفیدراڵیزمی ژنان پێویستییە.

دواتر زۆزان شەمۆ قسەیکرد و ئەوەی خستەڕوو، کۆمەڵگە و ژن تەواوکەری یەکترن، زۆزان جەختیکردەوە لەوەی پەرەدان بە هۆشیاری خۆپاراستن بۆ ژنانی هەرێمەکە زۆر پێیویستە و وتی: "لە هەرێمەکەدا هەموو جۆرە توندوتیژییەک دوچاری ژنان دەکرێتەوە و چەندین ژنی پێشەنگ کراون بە ئامانج. وە بە بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرییەکان پەرە بە شەڕی تایبەت لە دژی ژن و کۆمەڵگە دەدرێت."