ڕووسیا و توركیا و سووریا كۆبوونەوەی نهێنییان لەبارەی منبجەوە كردووە
دەزگای هەواڵگریی هەرسێ وڵاتی ڕووسیا، توركیا و سووریا، كۆبوونەوەی نهێنییان لەبارەی منبج و ناوچەكانی دیكەی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، كردووە.
دەزگای هەواڵگریی هەرسێ وڵاتی ڕووسیا، توركیا و سووریا، كۆبوونەوەی نهێنییان لەبارەی منبج و ناوچەكانی دیكەی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، كردووە.
دەوڵەتی تورکی داگیركەر لە پیلانگێڕیی و داگیركارییەكانی لە دژی ناوچەكانی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەردەوامە و بەدوای دەرفەتی نوێیشدا دەگەڕێت بۆ هێرش و داگیركاریی نوێ.
ماڵپەڕی ستێرك بڵاوی كردەوە: سیخوڕەکانی میتی تورک لە شاری حەڵەب، لەگەڵ ئەندامانی لۆبیی ڕووسی کۆبوونەوەیەکی نهێنییان ئەنجام داوە و تێیدا پیلانگێڕییەك ئامادە کراوە بەتایبەتی لەسەر منبج.
بە گوێرەی زانیارییەكانی ماڵپەڕەكە، ئەندامانی هەواڵگریی ڕژێمی سووریایش، بەشداری كۆبوونەوەكەی سیخوڕەکانی میت و ئەندامانی لۆبیی ڕووسیا بوون و باس لە هێرشێکی نوێی داگیرکاری لە دژی ئیدلب و منبج کراوە.
هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، بەشدارانی كۆبوونەوكە، ڕێككەوتوون كە منبج بۆ ڕژێمی سوریا بەجێ بهێڵن و
باسیش لەوە کراوە، کە ڕووسیا و ڕژێم، کاتیان بە ئیدارەی خۆسەر داوە بۆ ڕادەستكردنی منبج و دوای ئەوەیش، هێرشە داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورک لە دژی ئەم هەرێمە، سەختتر دەبن.
ماڵپەڕەكە بڵاویشی كردووەتەوە، كە هۆزە عەرەبەكانیشیان هان داوە بۆ ئەوەی لە دژی خۆبەڕێوەبەریی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بوەستنەوە.
ئەوەیش لەكاتێكدایە، نزیكەی دوو مانگ دەبێت، دەوڵەتی تورکی داگیركەر و چەتەکانی، هێرش دەکەنە سەر گوندەكانی منبج.
ف.ق